تەرزە ¹ /terze: ن:[ کەش][ پەهلەوی : تەگەرک][ تات : تیەرسە][ ماز : تێریگ]
تەیرۆک( بۆتا)، تیری، تەرگ، تەوەرگە، تەوەرگی( هـ)، تەیرک( كباک)، تەیركە، تهیرۆک، ترگژۆک( باد)، تگر( فە)، تۆرگە، توەرگە، تۆرژلە، تۆرسەلە، توورسەلە، تۆسلە، خلۆریگ، خڕخڕۆک( هس)، زیپک، غولۆلیک، گللێرە، گژلوک، گژڵ.[ ئینگـ: Hail].
: بارشتێكە وەک بەفر بەڵام ڕەق و پتەو كە زیان دەگەیەنێتە بەر و داهات( حاسڵات)
تەرزەشكێن/terzeşkên: نفا:[ تەرزە+ شكێن( شكاندن)] تەرزەكوت.
تەرزەكوت/terzekut: ئانفا:[ تەرزە+ كوت( كوتان)] تەرزەشكێن : حاڵی دار و درەخت یان كێلگەیەک كە تەرزە لێیدابێت و بەر و گوڵی هەڵوەڕاندبێت یان لاسكی شكاندبێت.
تەرزەكوت داگرتن/terzekut dagirtin: كتن:[ تەرزەكوت+ داگرتن]
1 – دابارینی تەرزە بە توندی.
2 – [ ئد] پەند و ئامۆژگاری دادانێ كەسێک بەتوندی و پەیتاپەیتا.
تەرزەڵووكە/terzelûke: نتـ:[ تەرزە+ ڵووكە( كۆلە)] جۆرێک تەرزەی وردە، نەوەكو بەفر نەرمە و نەوەكو تەرزە ڕەقە و زووزوو دەتوێتەوە.
تەرزەی گەورە/terzey gewre: نتـ:[ کەش] گاریسۆک.{ گیوی، ل، 804}.
تەرزەی ورد/terzey wrid: نتـ:[ کەش] ئەنگوتک، بەفرخۆرکە، گژک، گشک، گشتک، گژگژەک.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 696}.
.
.
________________
تەرزە ² /terze: ن: تەرزی ڕووەک( بۆ خۆهەڵواسین).[ ئینگـ: Tendril]
.
.
.
.