خامە/xame: ن: قەرەم _ قەڵەم، بنووس، پێنووس : زیاتر بە سەری پەڕی باڵندە بووە، بۆ نووسین بەکاردەهات دەکرایە ناو مەرەکەبەوە .
{
بێ نەقشێ تە نەقشێ خامە خامە
بێ نامێ تە نامە نا تەمامە
}{ خانی}
{ خامەی دووەم لە ( خام)ی عەرەبییەوە هاتووە بەواتای خاو}
خامەبڕ/xamebiř: نفا:[ خامە+ بڕ( بڕین)] قەڵەمبڕ.
.
بەخامە/bexame: نتـ:[ بە+ خامە] بەپێنووس.
{ خامە : پەڕێکی باڵندەیە، سەرەکەی وەک پێنووس بەکاردەهێندرا، دەکرایە نێو مەرەکەب و پێی دەنووسرا.} .
بەخامەنووسین/bexame nûsîn: کتن: بەپەڕی باڵندەنووسین.
.
.
____________________
خامە ² /xame: ئان:[ ئەردە] سەرتوو، سەرشیر، تووژگ، خاو.
.
.
___________________
خامە ³ /xame: ن: توول، شووڵ.{ هەژار، ل، 238}.
.
.
.
.