پشوو/pişû: ن:[ دەر]
1 . هەناسە: هەوایەک كە لە دەم دێتەدەرەوە.
2 . ئەوزەڵ، مۆڵەت، وچان، : ماوەیەک وەستان لەكار.
:: پشوودانێكی كورت: بوسە.
3 . ( تەحتیلی).
4 . وەک زارەوەیەک بەكاردەهێندرێت لەگەلێک بواردا بۆ وێنە
:: پشووسوار: تەنگەنەفەس، بەرهەنگ.
:: پشووی شەر.
:: پشووی ساڵانە( قوتابخانە) : حەسانەوی هاوێن.
:: پشووی نێوان گێمەكان[ وەر] حەسانەوەی نێوان یارییەكان.
پشووبڕ/pişûbiř: ئانتـ:[ پشوو+ بڕ(بڕان _ بڕین)] حاڵی كەسێک كەباش بشوونەدات، پشووسوار.
پشووبڕبوون/pişûbiřbûn: كتن:[ پشوو+ بڕ+ بوون] باش پشوونەدان، پشوووەستان، پشووسواربوون.
پشووبڕان/pişûbiřan: كتن:
1 . بەرهەنگبوون، هەناسەبڕان.
2 . خەفەبوون، خامۆشبوون.
پشووبڕین/pişûbiřîn: كتپ: خەفەكردن، خامۆشكردن.
پشووپیاهاتنەوە/pişûpyahatinewe: كتن: بووژانەوەی لەش دوای نەخۆشی.
پشووپێهەڵچنین/pişûpêheľçinîn: كتپ:[ پشوو+ پێ+ هەڵ+ چنین]
1 . خەفەكردن، بەری پشوودانی كەسێک گرتن.
2 . زۆر ئەزیەتكردنی كەسێک، زەخت بۆهێنان.
پشووخواردنەوە/pişû xwardinewe: كتن: دامركانەوە، دانبەخۆداگرتن، سەبركردن.
پشوودار/pişûdar: ئانتـ:[ پشوو+ دار] پشوودرێژ، بەپشوو.
پشوودان/pişûdan: كتن:
1 . هەناسەدان.
2 . حەسانەوە، ماندوودەركردن لە لەش.
:: ئەمڕۆ یەشتا پشووم نەداوە.
پشوودانەوە/pişûdanewe: كتن: هەناسەهێنانەوەی ناوسی یەكان، هێووركردنەوەی ماندوێتی لەش.
پشوودرێژ/pişûdirêj: ئانتـ:[ پشوو+ درێژ] دڵفڕە، مەند، خوێنسارد، بەپشوو، لەسەرەخۆ، دڵدرێژ( خۆ)، بەرگەدار، بەرگەگر، بارقۆڵ، باڵدرێژ.
پشوودرێژەدان/pişûdirêjedan: كتن: بەرگەگرتن.
پشوودرێژبوون/pişûdirêjbûn: كتن:[ پشوو+ درێژ+ بوون]
1 . لەسەرخۆبوون.
2 . درێژخایەن بوون، زۆركێشان.
پشوودرێژی/pişûdirêjî: نچ:[ پشوو+ درێژ+ ئی] وەقرە، مەهوار، خوێنساردی.
پشووڕاگرتن/pişûřagirtin: كتن:[ پشوو+ ڕا+ گرتن] بینكێشان لەبن ئاودا.
پشووسوار/pişûswar: نتـ: تەنگەنەفەس، بەرهەنگ.
پشووسوار لە تووڕەیی/pişûswar le tûřeyî: نتـ: پەنگڵەمێش( مجـ).{ هەمبانەبۆرینە، ل، 125}.
پشووسواری/pişûswarî: نچ: تەنگەنەفەسی، بەرهەنگی.
پشووکەر/pişûker: نفا:
پشووکرن/pişûkirin: کتپ:
پشووکری/pişûkirî: ئانفا:
پشووكێشان/pişûkêşan: كتن: هەناسەوەرگرتن.
پشووگە/pişûge: نتـ: [ پشوو+ گە] جێگای هێووربوونەوە.
پشووگرتن/pişûgirtin: كتن:[ پشوو+ گرتن] پشوودان.
پشوولەسەرخۆبوون/pişû leserxobûn: كتن، شڕ: ئارام ولەسەرخۆبووە، تووڕەنەبوون.
پشوو لێبڕین/pişû lêbřîn: كتپ: بەری پشوودانی کەسێکگرتن، خەفەكردن، پشوپێهەڵچنین.
پشوونەمان/pişû neman: كتن: تاسەند، خنكان، هەناسەبڕان.
پشووهاتنەوەبەر/pişû hatinewe ber: نتـ: ئاسوودەبوون، حەسانەوە.
پشووهەبوون/pişû hebûn: كتن:[ پشوو+ هەبوون] بەپشووبوون، خۆگرتن، سەبرگرتن لەسەر، پشووگرتن.
پشوووەرگرتن/pişû wergirtin: كتن: ووچاندن، ووچان وەرگرتن.
.
.
.
.