پیواز/pîwaz: ن:[ ڕوو] پیاز، پیڤاز : ڕووەکێکی سەلكدارە، سەلكەکەی دەکەوێتە ژێرزەوی و ساقی گیایەیەکەی بە ئاسماندا چووە. [ لا : Allium cepa]
: لە ناوچەی خۆشناوەتی دا سێ جاران دەچێندرێت :
1 – كە تۆوەكەی دەچێندرێت دەبێتە خسكە( قسكە). بەڵان، كە زەوییەكەی باش بوو بە یەكجا رەكی دەبێتە سەلك.
2 – خسكە دەچێندرێت دەبێتە( دەق)یان سەلكی ناونجی.
3 – دەق دەچێندرێت دەبێتە سەلكە پیواز.
.
ناوەڕۆك لە 100 گرامدا | ||
هێزی وزە | 26 kcal | |
ئاو | 92,1 g | |
پرۆتین | g 1,0 | |
چەوری | 0,1 g | |
کاربۆهیدرات | 5,7 g | |
ڕێشاڵ | g 1,0 | |
کانزاکان | سۆدە | 10 mg |
پۆتاسیۆم | 140 mg | |
کالیسیۆم | 25 mg | |
فۆسفۆر | 35 mg | |
ڤیتامینەکان | ڤیتامین A | 3 μg |
ڤیتامین B1 | mg 0,02 | |
ڤیتامین B2 | mg 0,03 | |
ڤیتامین PP | mg 0,50 | |
ڤیتامین C | mg 5 |
.
:: پیوازی زەرد
:: پیوازی سوور
:: پیوازی سپی
.
پیوازاو/pîwazaw: نتـ: [ خوار] [ پیواز+ ئاو] ئاڤپیواز : خواردنێکی شۆربایە کە پیوازی سوورەوەکراو لە نێو ئاو کوڵاو.
پیوازەخووگانە/pîwazexŭgane: نتـ:[ ڕوو][ پیواز+ ئە+ خووگ+ ئانە] پیازەخووگانە.
پیوازەكێویلە/pîwazekěwyle: نتـ:[ ڕوو][ پیواز+ ئە+ كێوی+ لە] پیازەخووگانە.
پیوازپاككردن/pîwazpakkirdin: كتپ:[ پیواز+ پاك+ كردن][ ئد] پیازپاككردن.
پیوازی/pîwazî: نچ:[ كباك] پیڤازای، ڕەنگی پیوازی.
.
ترشی پیواز/pîwaz: نتـ:[ خوار] ترشی پیاز.
{ بۆ ئامادەکردنی ترشی پیواز، دوو کیلۆ پیوازی پاكژکراو، لیترێك سرکە، یەك ئیستیکان نەعناع ووشک، خوێ بەپێی پێویست. پاش کوڵاندنی پیازەکە ، سرکە و نەعناع و خوێی دەکرێت بە سەردا، دوای بیست رۆژێك وەک ترشی بەکاردەهێندرێت}.
.
.
.
.