ڕۆخ ¹/řox: ن:
1 – پەراڤ _ بەراو، دەمچەم. [ ئینگـ : Coast ].
2 – كەنار، قەراغ، لێوار. [ ئینگـ : beach ].
ڕۆخانە/řoxane: ن:[ هـ][ ڕۆخ+ ئانە] ڕووبار، چەم.
ڕۆخە/řoxe: ن:[ كشت][ دزە] لە كاتی دروێنە یان گێرە دا ئەو قرشەیەیە، كە كەوتۆتە دەرەوەی خەرمانێ و دەخرێتەوە بەرپێیان.
ڕۆخانەی ووشک/řoxaney ûşik: نتـ: چوخوڕە.
ڕۆخەنیا/řoxeniya: نتـ: بنەنیا، تەنیشتەنیا.
.
________________________
ڕۆخ ²/řox: ن:[ کباک] بەندەر، مینا، ڕۆخ دەریایان، جێگایەكە لە كەنار دەریادا ڕیگایەكەی بەردچنە بۆ ناو دەریاوە كشاوە، بۆ نزدیكی راوەستگەی كەشتیان، شاری سەردەریا.
.
.
________________________
ڕۆخ ³/řox: ئام: لا، كن، نک، جەم، ئالی، تی.
.
.
.
.