قووچەک/qûçek: ن:[ ئەند] شەیپور، قووتک، قووچک، قوچەک : بەرزییەكی دیارە بەشێوەی قووچەک، ئەمە دروست بووە بەهۆی کۆمەڵ بوونی مەواد ئەمیش چەند جۆرێکە قووچەکی قوڕییە و هینی تریش.[ ع : مخروط][ ئینگـ: cone].
قووچەكی/qûçekî: ئانتـ:[ قووچەک+ ی] شەیپووری.[ ئینگـ: coned].
قووچەکی بینین/qûçekî bînîn: کتن:[ ئەند][ هونەر][ ئینگـ: cone of vision].
:: سێزان بەگەڵاڵەی ئەم تەوەرەی کە دەبێت سروشت لە وێنەی قەوارەگەلی ئەندازەیی لە وێنەی گرۆڤەر( استوانە)، گۆ (کرە)، قووچەک ببینین، رێ خۆشکەر دەبێت بۆ بە ئاکام گەیشتنی ئەم رەوتە هونەرییە.{ جمشید بەهرامی}.
قووچەکی دابەزین/qûçekî dabezîn: نتـ:[ ئەند] پێکهاتووە لە قووچەکێکی خەیاڵی کە لە بیر دا دروست دەبێت لە ئەنجامی دابەزینی ئاستی ئاوی گشتی ژێرزەوی لە دەوری دەمی بیرەکە تا ئاستی ئاوی ناو بیرەکە.[ ئینگـ: cone of depression of influence ].
قووچەکی دابەزینی ئاوی ژێرزەوی/qûçekî dabezîn awî jêrzewî: نتـ: قووچەکی دابەزینی ئاوی کاریز لە دەوری بیرێک لە ئەنجامی دەردانی ئاو لێی.[ ئینگـ : cone of depression ].
قووچەکی لاری/qûçekî larî: نتـ: قووچەکی لێژی.[ ئینگـ: cone of slop].
ئەزموونی پێاتێپەڕبوون بەقووچەک/ezmûnî pêa têpeřbû be qûçek: نتـ: ئەزموونی پیاچەقاندنی قووچەكی.[ ئینگـ: cone penetration test].
گوڵ قووچەک/guľ qûçek: ن:[ ڕوو][ ئینگـ: coneflower].
.
.
.
.
{
پەیامی ڕەنج، ل، 57
زاراوەکانی یاو، ل، 77
}