دەزوو/dezû: ن:[ پیشە] بافت، کشتەک، داسک، دەزگ، دەزیی، هەودا : تاڵێک لە لۆكەی ڕێسراوی باریک یان هەر ماددەیەکی دیکە.

   ڕێسمان
 دەزوو
 پەت
 تەناف  ڕست  پەتی جلی شۆڕاو. clothes line
 تان  ئەو دەزووی کە بەباری درێژیدا ڕایەڵ دەکرێت لەکاتی چنین( جۆڵایی)

warp

 گوریس
 هەفسار  پەتی ئەستوور hawser
 ڕشتە
 قەیتان

دەزوو و داو/dezû û daw: نتـ:[ دەزوو+ و+ داو]

دەزووی ددان/dezûy didan: نتـ:[ دەزوو+ ی+ ددان] ئەم دەزووە  ددانی پێ پاککردێتەوە، بە تایبەت ڕووی تەنیشتی نێوان ددانەکان و پدوی ددان.  باشتروایە دەزووی ددان پێش فڵچەی ددان بەکاربهێنین. ئەگەر دەزووی ددان لە سەرەتادا بەکاربهێنین ئەوا یەکەم جار تەنیشتی ددانەکان لە میکرۆب و پاشماوەی خواردن پاکدەکەینەوە و پاشان ئەو میکرۆب و خواردنانەی پاش ئەوەی لە دەزوو لێدانەکە بەسەر ددانەکان دەمێننەوە بە فڵچەی ددانەکە پاکدەبێتەوە. هەروەها لەبەرئەوەی بەهۆی دەزوو لێدانەکەوە نێوان ددانەکان پاکدەبێتەوە، فلۆراید و پێکهاتە چالاکەکانی ناو هەویری ددانەکە کارلێک لەگەل ددانەکە دەکەن و لەسەر ددانەکە دەنیشن و ڕووکاری ددانەکە بەهێزدەبێت. { کوردلووك}

.

.

__________________________

دەزوو/dezû: ن: [ زیند] [ ئینگـ : filum]{ ئە. قەرەداخی، ل، 66}.

دەزووەڕەنگدار/dezuwe řengdar: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : chromonema]{ ئە. قەرەداخی، ل، 66}.

دەزووەدەمار/dezuwedemar: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : neurofilament]{ ئە. قەرەداخی، ل، 66}.

دەزووەماسولكە/dezuwe masûlike: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : myofilment]{ ئە. قەرەداخی، ل، 66}.

.

ناوكەدەزوو/nawike dezû: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : nucleoloneme]{ ئە. قەرەداخی، ل، 66}.

.

.

.

.