کۆتاڵ/kotaľ: ن:[ کۆ+ تاڵ] کوتاڵ : قوماش( قماش).

کۆتاڵچن/kotaľčin

: نتـ: جۆڵا، چنیار : هونەری چینیاری لە ناوچە کوردنشینەکان خاوەنی مێژوویەکی زۆر کۆنە. 

کۆتاڵ چنی/kotaľčin: نتـ: ئەم پیشە دەستییە بەپێی دەزوویەك كە لە تەنراوەكە و دەزگا نەریتییەکە بەكاردەچێت بە کۆتاڵ، بەرماڵ و جاجم دابەش بکەین. وێڕای ئەوە کە ماسوولەکە لە نێوان تان و پۆی جۆڵاکە ڕەت دەکات. 

کۆتاڵ چنین/kotaľčinîn: کتپ:[ کوتاڵ+ چنین]

هونەری کۆتاڵ چنین/hunerî kotaľčinîn: نتـ:

:: چنینی بەرماڵێک ڕۆژێک دەخایەنێت و یەک کیلۆش دەزووی پێویستە.

:: جاجم دوو کیلۆ دەزوو و دوو ڕۆژی پێویستە.

:: هەر ڕۆژێک و چوار مەتر کۆتاڵ دەچنم و بۆ هەر مەترێکی 200 گرام دەزوو بەکار دەبەم.

:: هەڵبەت چنینی کۆتاڵی ” ڕانک و چۆخە ” (جلی کوردی پیاوانە کە دەزووەکەی لە پەژمی بزن بەرهەم دێت) حەسێبێکی جیاوازی هەیە، هەم دەزووەکەی جیاوازە و هەم دەسمز و ئەو کاتەی پێدەچێ بۆ چنینی.

:: زۆربەی جاجمەکان بە نەخشی گوڵ و دار و دەوەن و گیاندارەکان دەڕازێنەوە،

:: بۆ بەرماڵەکانیش نەخشی مینبەر و مەنارە لێدەدەم، دیارە ئەو نەخشانە زۆر کۆنن و تابووە هەروا بووە.

::  لە ڕستنی دەزوو و چنینی تا بگاتە کەڵتە و چاککردنەوەی دەزگاکە، ئەوەی ڕاستی بێ لەم شارە بێجگە لە خۆم کەسی دیکە نازانێ دەزگاکە چاک کاتەوە.

:: هەڵبەت خۆیشم لەم ڕۆژانەدا هێندە لەگەڵ جۆڵا کار ناکەم و ڕووم هێناوەتە تۆڕ چنینەوە.

:: تۆڕی ماسی گرتن هەم کڕیاری هەیە و هەم ڕەنج و ئەرکی کەمترە.

:: لە ڕابوردوودا سی چل جۆڵا لە پیرانشاردا کاریان دەکرد بەڵام ئێستا من بە تاقی تەنیا ماومەتەوە!

{ عەلی خاڵەمامە : عەلی بەشیری}{ ‌کوردپرێس}

.

.

.