گرێژنە/girêjne: ن: گرێژەنە.
:: دەرگاکە لە گرێژنە دەرهاتووە.
{
پێچکەیەکە بە لاشیپانی دەرگاوە، دەبردرێتە سەر و ژێری دەرگا و پێی بەند دەبێ
}{ فەرهەنگی خاڵ}.
{
پاژنەی دەرگا، ژێر رێسمەی دەرگا
}{ فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە}
{
دارە ئەستوورەکەی دەرگا کە لەسەر سیوسی…وە دەسووڕێت
}{ فەرهەنگی شێخانی}
.
لە گرێژنە دەرچوون/girêjne: ن: لەچوارچێوە دەرچوون، لەقالب دەرچوون.
:: بەڵام بەداخەوە وا دەبینین شتەكان لە گرێژنە دەرچوون.{ محەممەدی حاجی مەحموود}
لە گرێژنە دەرنەچوون/girêjne: ن: لەچوارچێوە دەرنەچوون، لەقالب دەرنەچوون.
:: چونكە ئەمە ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەوەی كێشەكان لە گرێژنە دەرنەچن و بگەینە چارەسەرێك.{ فەرحان جەوهەر}
.
.
“. بۆ “سیوسیوە”ش نووسراوە: “سەری ئەو دارەی دەرگایە کە لەسەر رێشمەدا دەسووڕێ”. کاتێکیش گەڕام بۆ ئەوەی لە مانای “رێسمە” یان “رێشمە” بگەم و لەو رێگەوە مانای “گرێژنە”م بۆ ساخ بێتەوە،
لەو فەرهەنگانەدا نەمتوانی بیدۆزمەوە! وەک دەبینرێ نە سەبارەت بە جۆری نووسینی وشەکە و نە سەبارەت بە ماناکەشی هاودەنگی لە ئارادا نییە و بە وردی نازانرێ کە “گرێژنە” چییە. لە فەرهەنگی فارسیدا “پاشنە در” ئاوا مانا کراوەتەوە: “بەشێک لە دەرگا کە دەرگاکەی لەسەر دەسووڕێ”.
بەهەڕ حاڵ، لەوە دەچێ مەبەست لەم مانایانەی سەرەوە ئاماژە کردن بە چوارچێوە ( لایەکی چوارچێوە)ی دەرگا بێ کە دەرگاکەی پێوە بەند کراوە. ئێستا بزانین وشەی “گرێژنە” لە چییەوە هاتووە.
لە زمانی ئەڵمانیدا وشەی Rahmen بە مانای “چوارچیوە” دێ. (چوارچێوەی دەرگا، پەنجەرە، چوارچێوە بۆ تێگرتنی وێنە، واتا قەتعە، بە فارسی “قاب عکس”). ئەم وشە ئاڵمانییە خزمە لەگەڵ ئارام a-ram ی کوردی و دەچێتەوە سەر ریشەی -rem بە مانای “ئارام گرتن، پاڵ دانەوە”. مەبەست لە وشە ئەڵمانییەکە ئەوەیە کە چوارچیوە شتێکە کە دەرگا و پەنجەرە و هیتر تێیدا ئارام دەگرێ، قەرار دەگرێ (ئارام و قەرار). هەروەها وشەی Rand (ئەڵمانی) “قەراخ، پەراوێز” پێوەندی بەم وشەوە هەیە و ئەمیش لە بنەڕەتدا ئاماژەی بە چوارچێوە و دەوروبەرێک کردووە کە شتێکی لەناو خۆیدا راگیر و جێگیر کردووە.
کاتێک لەم گۆشەنیگایەوە بۆ وشەی گرێژنە gırȇjne بڕوانین، ئەم بۆچوونەمان لا پەیدا دەبێ کە ئەم وشەیەش هەر بەم لۆژیکەی سەرەوە دروست کراوە و پێوەندی بە کرداری گیرسانەوە gîrsan-ewe هەیە، واتا گرێژنە دەشێ ئەو شتە بێ کە دەرگا یان پەنجەرە تێیدا دەگیرسێتەوە (بەند دەبێ، ئارام دەگرێ، پاڵی وێ دەدا) و ناهێلێ بکەوێ، واتا هەر وەک وشە ئەڵمانییەکانی سەرەوە دەبێتە هەمان چوارچێوە یان قەراخ.
جێگەی سەرنجە کە لە زمانی ئەڵمانیشدا دەستەواژەی “
لە گرێژنە دەرچوون” هەیە کە دەبێتە aus der Rahmen fallen.
گیرسانەوە gîrsan-ewe خۆی دەبێتە خزم لەگەڵ ژمارەیەک وشەی کوردی وەک
کورسین kursîn “قایم بوون، سەقامگیر بوون”، قورس qurs(قورس و قایم)، کورسی kursî “چوارپایە”، قەرسان qersan “توند بوون، بەستن، مەیین”،
کەرسین kersîn “مەیین، هیشک بوون”،
کەرسەک kersek “سندەگڵ، کڵۆخاک”،
گرسە gırse “پێکەوەنووساوی رەقبوو”،
گرووزین gırȗzîn “هەڵمسان (رەق بوون)ی لەش بە هۆی لێدان”،
گرژ gırıj،
گورج gurıc “توند و تۆڵ”،
کورک kurk “ئارام، بێجووڵە”،
کڕkîr (کڕ و کپ) و هتد. وەک دەبینرێ لە مانای “رەق، سەخت، قایم، توند” دواتر ماناکانی “مەیین، بەستن، رەق بوون، هیشک بوون، توند بوون” پەیدا بوون و لەمەشەوە مانای “جێگیر بوون، سەقامگیر بوون، بێجووڵە و ئارام بوون”.
.
.
.
.
{
فەرهەنگی خاڵ
هەنبانەبۆرینەدا
}