سۆراغ/soraẍ: ن:
1 – پەیغام، تەڵیۆ، سالۆخی، سۆراخ، هەواڵ.
2 – سەردەم، سەروەخت.
3 – نونگ، بنە، گومان.
4 – پرسیار و لێپێچینەوە، ڤەلوکاری، چاڤدێری، نێرین.
.
سۆراغڤان/soraẍvan: نتـ: پشکنەر، چاڤدێر، پشکنێر، ئینسپێكتۆر .[ ئینگـ: inspector].
سۆراغ دەکات/soraẍ dekat: نفا: دپشکنینت، سەح دکت. .[ ئینگـ: inspec].
سۆراغ کردن/soraẍ kirdin: کتپ:[ سۆراغ+ کردن] هەواڵ پرسین، وێکەوتن، سووسەکردن، شووێن هەڵگرتن، بەڵگەدۆزینەوەی تشت ئان کەسی وونبوو، ڤەلوکرن، پشکنین، گەرین. .[ ئینگـ: inspection].
.
بێ سۆراغ/bê soraẍ: ئان: بێ هەواڵ.
{
بێ سۆراغ نیم ئەگەر ڕۆژێ کە خۆم ون کرد لەبەر چاوتان
لە خەونیشا لەگەڵ ئێوەم لەناو دڵمان ئەی هاوڕێیان
}{ ئهحمهد محهمد}
.
فەرمانگەی سۆراغکردن/fermangey soraẍ kirdin: نتـ: فەرمانگەها پشکنەری.[ ئینگـ: inspectorate].
.
.
.
{
گیوی، ل، ٥٩٨
شێخانی، ل، ٣٠٩
قاموسا سەلاحەدین، ل، ٤٣٥
}