پاشەکشە/paşekişe: نفا:[ پاش+ ئە+ كش( كشانەوە)+ ئە]
1 – بەرەو دواوەی هێز و كەس.
2 – پاشگەز، پەشیمان.
پاشەکشەكردن/paşekişe kirdin: كتپ:[ پاش+ ئە+ كش(كشانەوە)+ ئە+ كردن]
1 – گەڕانەوە بۆ دواوەس هێز یان كەس لەبەر كزیی یان هەر مەبەستێكی دیكە.
:: دوژمن پاشەكشەی كرد و ڕای كرد.
2 – پەشیمان بوونەوە، پاشگەزكردن.
:: ئەمن لەقسەی خۆم پاشەكشەی ناكەم.
پاشەکشێ/paşekişê: نفا:[ پاش+ ئە+ كش(كشانەوە) + ئێ][ د] كشانەدوواوە، خۆدزینەوە، پەشیمانی، هاتنە دواوە لە شەردا.
.
.
.
.