تۆبە/tobe: ن:[ ئاین][ ئیسـ][ ع : توبە]
1 – پەشیمان بوونەوە لە گوناه و ئەنجام نەدانەوەی.
2 – [ مجـ] پەشیمان.
:: تۆ بەی گورگ مەرگە.
تۆبەدادان/tobedadan: كتپ: كەسێك هاندان بۆ تووبەكردن و دەست لەكاری نالەبارهەڵگرتن.
تۆبەدار/tobedar: ئانتـ:[ تۆبە+دار] تۆبەكار.
تۆبەداریی/tobedaryî: نچ:[ تۆبە+دار+ئیی] تۆبەكاریی.
تۆبەشكاندن/tobešik andin: كتپ: لە ژێر پێ نانی تۆبە و دەست بەگوناهكردنەوە.
{
ماچ كردن خۆشە نۆبەبەنۆبە
حەفت جارسۆفی بم ئە شكێنم تۆبە
}{ فۆلكلۆر. ل. 162}.
تۆبەشكێن/tobeşkên: كتن:[ تۆبە+ شكێن] كەسی تۆبەكار كەبەڵێنی تۆبە دەشكێنێت و گوناه دەكاتەوە.
تۆبەشكێنیی/tobeşkênyî: نچ:[ تۆبەشكێن+ ئیی] كاری تۆبەشكێن، ئاكامی تۆبەشكاندن.
تۆبەكار/tobe kar: ئانفا:[ تۆبە+ كار( كردن)] پژمان، پاشگەز : كەسێك كە پەشیمانە و دەستی لە گونا هەڵگرتووە و تۆبەی كردوە، تۆبە دار.
تۆبەكاربوون/tobekarbûn: ئانفا:[ تۆبەكار+ بوون] دەست لەگوناه هەڵگرتن وتۆبەكردن.
تۆبەكاریی/tobekaryî: نچ:[ تۆبەكار+ ئیی] پەشیمانیی، پاشگەزیی، پژمانیی: ئاكامی دەست لەگوناه هەڵگرتن و تۆبەكردن، تۆبەداریی.
تۆبەكردن/tobekirdin: كتپ:[ تۆبە+ كردن]
1 – دەستهەڵگرتن لەكاری گوناه و ئەنجام نەدانەوەی.
2 – پەشیمان بوون.
:: تازە ئیدی من لەهەرچی كاسبی و دوكاندارییە تۆبەم كردووە!.
تۆبەكردن لەسەردەستی كەسێک/tobekirdin leserdestî kesêk: كتپ، شڕ: قەوڵ و بەڵێندان بەكەسێك بۆ ئەنجام نەدانەوەی كار و كردەوەیەكی خراپ.
:: لەسەر دەستی تۆ تۆبەی دەكەم تازە بەدوای قوماردا نەچمەوە.
تۆبەی ڕاست/tobey řast: نتـ، شڕ:[ تۆبە+ ی+ ڕاست] تۆبەیەك كە دیسان تۆبە نەكرێتەوە، تۆبەیەك بۆ هەمیشە، تۆبەی نەسووح.
تۆبەی گورگ/tobey gurg: نتـ، شڕ:[ ئد][ تۆبە+ ی+ گورگ] تۆبەی بە قەستی و بەدرۆ، تۆبەیەك كە سەرنەگرێت.
:: تۆبەی گورگ مەرگە.
تۆبەی نەسووح/tobey nesûĥ: نتـ، شڕ:[ تۆبە+ ی+ نەسووح] تۆبەی ڕاست : تۆبەیەك بۆ هەمیشە بێ پاشگەزبوونەوە و تۆبە شكاندن.
( گۆیا: نەسووح پیاوێک بووە، كە ڕوخساری ژنانەی هەبووە و سی ساڵ دەلاک بووە لەحەمامی ژنان. ڕۆژێک كچی شا لەحەمام مروارییەكی لێون دەبێ و خەریكی پشكنین و گەڕانی لەشی كاركەران و دەست و پێوەند دەبن. نەسووح دەست دەكا بەپاڕانەوە لە خودا كە ئەگەر ئەمجارە ئەم بەڵایەی لەكۆل ببێتەوە تازە ڕوو لەوكارەناكاتەوە و تۆبە دەكات. لە دوایین ساتەكاندا كە نۆرەی پشكنینی نەسووح دەبێ مرواری دەبیننەوە و نەسووح رزگاری دێ و ئیدی ڕوو لەم كارە ناكاتەوە).
.
.
.
.