تاڵان/taľan: ن:[ مەغ : talang : تالانگ] خارەت( كهـ) .
1 – پایماڵ، یاقما : دابەشینی شڕە یە بە سەرشڕەگراندا.
2 – تاراج، پەلیسە، یەخترمە( کباک) : بردن یان برانی بە زۆریی ماڵ وسامان و دەوڵەتی كەسێک یا شوێنێک بە تێگڕایی.
تاڵانە/taľane: نتـ:[ تاڵان+ ئە] جۆرە سەرانەیەک بووە.
تاڵان ئەستێن/taľan estên: نفا:[ تاڵان+ ئەستێن( ستاندن)] دز، جەردە، فەرهوود كەر.
بەتاڵان بردن/betaľan birdin: كتپ: بەتاراج بردن، تاراج كردن، تاڵان كردن.
بەتاڵان چوون/betaľançûn: كتپ: بەتاراج چوون، تووشی تاڵان هاتن و دزران و برانی هەموو ماڵ وحاڵ، بەتاڵان ڕۆیین، بەتاراج ڕۆیین.
بەتاڵان دان/be taľandan: كتپ: بەتاراج دان، نابوودكردن، فەوتاندن.
تاڵانبەر/taľanber: نفا:[ تاڵان+ بەر( بردن)] دز، فەرهوودبەر.
تاڵان ستێن/taľanstên: كتپ: فەرهوود سەندن.
تاڵانكەر/taľanker: نفا: فەرهوودکەر.
تاڵانكەر/taľanker: نفا: خارەتكەر( كهـ)، فەرهوودكەر.
تاڵانكەریی/taľankerîy: نچ: فەرهوودكەریی.
تاڵان كران/taľankiran: كتپ: تاراج كران، ڕووتكران و بەتاڵان بردنی ماڵ و سامان : فەرهوودكران.
تاڵانكراو/taľankiraw: نفا: فەرهوودكراو.
تاڵان كردن/taľankirdin: كتپ: تاراج كردن، بەتاڵان بردن، تەخت و تاراج كردن، بەتاراج بردن، خارەت كردن( كهـ).
تاڵانگێڕەوە/taľangêřewe: نفا: فەرهوودگێڕەوە.
تاڵان وبڕۆ/taľan û biřo: نتـ:[ تاڵان+ و+ بڕۆ] فەرهوود و بڕۆ.
تاڵانیی/taľanîy: نچ: پایماڵی، چەپاوی، تێڵانی : ماڵێكە كە بەتاڵانی برابێت. .
.
.
____________________
تاڵان/taľan: ن: پەلیسە ( كباک)، پووڕ، پوویڕ.
تاڵانە/taľane: ن:[ ئەردە] مێرگ : باخچە و ڕەزێكە لەبەر قەدی شاخاندا چەقێندرابێت.
.
.
.