ترازان ¹ /tirazan: كتن:
1 – جووڵانەوە و لەباری ئاسایی چوونەدەری شتێک، لادان، لەشوێنی خۆدەرچوون : لەجێچوون.[ ئینگـ: dislocation]{ پەزیشکی، ل، 116}.
2 – جووێبوونەوە، لێكجیابوونەوە، دووركەوتنەوە، لێک كلابوون.
3 – كرانەوە، ئاواڵەبوون.
{
ترازان دوگمەكەی سینەی بەیاری زولفی هات غەمزە
بەیان بەربوو لەلای چین، بە خەبەربن تیرەبارانە
}{وەفایی}.
4 – پسان، پچڕان.
{ ڕەگی بەدەنم پاكی لەبەریەک ترازا }{ لاس وخەزاڵ.ل.45}.
5 – بەزیان، شكان، كۆڵدان لەكارێكا، پەكین، هەڵدێران.
ترازاندن/tirazandin: كتن:[ ترازان+ دن]
1 – جووڵاندنەوە و بزاواندنی شتێک و لەحاڵی ئاسایی دەرهێنان.
2 – لێکجیاکردنەوە، لێکدوورکردنەوە.
3 – كردنەوە، ئاواڵەكردن.
{ ئەوە ترازا ندم دەركی چەكخانە }{ لاس و خەزاڵ. ل .149}.
4 – بڕین، پساندن.
{ كەس ناتوانێ بترازێنێ قسەی تۆ }{ سەعید ومیرسێوەدین. ل .151}.
ترازاو/tirazaw: ئانفا:[ دەر] ترازیا، چتێكە لەشوێنی خۆی دەرچووبێت.
ترازیان/tirazyan: كتن:[ ئەردە] بەزین، دابینبوون، گاربوون، بەزان، دانەواندن، ترازان، چادرهەڵدان، چورتیان.
ترازانی كیشوەرەكان/tirazanî kîŝwerekan: كتن:[ جێۆ] ترازانێكە لە نێوان زەمینی كێشوەرانكان، بیردۆزی ئەم بیرۆكەیە دەگەرێتەوە بۆ Abraham Ortelius لەساڵی 1596، و پاشان لە ساڵی 1912 لەلایەن Alfred Wegener بەتەواوی بیردۆزەكە گەڵاڵەی بۆكراو و لەساڵی 1960 كانەوە ڕوونكردنەوەیەک دەربارەی چینەكانی تەكنۆنیک نووسراوەتەوە.[ ئینگـ: continental drift].
.
.
____________________
ترازان ² /tirazan: ن:[ کباک، باد][ نخ] دووبیری( کناو) : نەخۆشی شیزۆفرێنا : کەسێک کە جووت سروشت بێت لە پێناسی دەروونناسیدا کە هەم شێتە وهەم ژیرە.[ ئینگـ: schizophrenia]
ترازانباریتی/tirazanbarîtî: ئانتـ:[ کباک، باد][ نخ] دووبیرێتی( کناو) : نەخۆشی شیزۆفرێنا.[ ئینگـ: schizothymya]
ترازاندار/tirazandar: ئانتـ:[ کباک، باد][ نخ] دووبیرداری( کناو) : نەخۆشی شیزۆفرێنا.[ ئینگـ: schizophrene]
ترازانی/tirazanî: نچ:[ کباک، باد][ نخ] دووبیریی( کناو) : تووشبوو بەنەخۆشی.[ ئینگـ: schizophrenic]
ترازانی/tirazanî: نچ:[ کباک، باد][ نخ] هەرتشتێک پەیوەندی هەبێت بە ترازانەوە.[ ئینگـ: schizopthymic]
.
.
______________________
ترازان ³ /tirazan: ن: خزان.[ ئینگـ: disengagement]{ پەزیشکی، ل، 115}.
.
.
{ سەلاحەدین، ل، 812}
{ پەزیشکی، ل، 316}.
{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 868}