بڵم/biľm: ن:[ دەنگ] بۆڵە.

بڵماندن/biľmandin: كتپ:[ بڵم+ ئاندن] بڵمەبڵم كردن.

بڵمە/biľme: ن:[ دەنگ]

1 – بۆڵە.

2 – دەنگی ورچ.

3 – پرمە : دەنگدانەوەی تۆپ.

بڵمەبڵم/biľmebiľm: ئان:[ بڵم+ ئە+ بڵم]

1 – بۆڵەبۆڵی پیرانی بێ ددان.

:: قسەی تەواوكرد و بەرێكەوت بڕوا، باوكم بە بڵمەبڵم هاتەوە.

2 – دەنگەدەنگێک كەسێک لەسەرە مەزگدا بێت.

3 – پرمەپرم : دەنگدانەوەی تۆپ.

بڵمەبڵمی بەراز/biľme biľmî beraz: نتـ:[ دەنگ][ بڵمەبڵم+ ی+ بەراز] مرقەمرق، فیکەفیک.

بڵمەت/biľmet: ن:[ دەنگ] بڵمە.

بڵمەتانە/biľme tane: نتـ:[ بڵمەت+ ئانە] مرقەمرقانە، فیكەفیكانە.

بڵمەتكار/biľmetkar: نفا:[ بڵمەت+ كار( كردن)] ئەو كەسەیە كە بڵمەبڵم دەكات، بۆڵەبۆڵكەر.

بڵمەتكردن/biľmet kirdin: كتپ: بۆڵەبۆڵ كردن.

.

.

.

.