پێو/pêw: ف:[ پێوان]
1 – ڕەگی چاووگی( پێوان)ـە.
2 – پێوەر : ئەو كەسە یان ئەو شتەیە كە زەوی دەپێوێت بەڵام بە تەنها بەكارنابردرێت. وەک پاشگر دێتەگۆكردن.
پێوان/pêwan: چتـ:[ ئێک : پەتێما. ئاڤێسـ: پەئیتیما. پهـ: پەتموتەن] پیڤان( کباک)، پەیڤین( کباک)، پەیماوتش( زا)، پیمی( هـ).
1 – ئەندازەگرتنی درێژایی( بەبست، بەگەز یان شتێكی دیكە لەم بابەتانە).
2 – بەراووردكردن بە پێوانە و دەفر.
2 – بڕینی ڕێگا.
{
هەر دەپێوم كێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو كوێستان بەرەو باخی بەهەشت
}{ هێمن}.
پێوانە/pêwane: نتـ:[ پێوان+ ئە]
1 – ئەندازە، ئاڤبەند، پلە، ڕادە، پێمانە، كیلە : بە دەفرێكی تایبەت دەگووترێت كە شتی پێ بخەمڵێنن.
2 – ( مجـ) مەحەک : معیاری قسەو كارێک، پێودان.
3 – پیالەی مەی.
پێوانەكەر/pêwaneker: نفا:[ پێوانە+ كەر( كردن)] ئەیارەبەدەست، پێمانەكەر، پێوەر (مرۆڤ).
پێوانەكردن/pêwanekirdin: كتپ:[ پێوان+ ئە+ كردن] كیلەپێوان، دەغڵودان بەپێوانەو ئەژمار هەڵسەنگاندن.
پێوانەگرتن/pêwanegirtin: كتپ:[ پێوانە+ گرتن] بەبەرژن گرتن، بەقەدگرتن، پێگرتن( جل و بەرگ).
پێوانە و هەڵسەنگاندن/pêwane û heľsengandin: نتـ:[ پێوان+ ئە]
پێوانهیی/pêwaneyî: نچ:[ پێوان+ ئەیی] ستاندارد.[ ئینگـ : Standard ]
پێوانن/pêwanin: كتپ:[ پێوان+ ن( دن)] پێواندن.
پێوانی بەرزەپێو/pêwanî berzepêw: شڕ: پێوانی قەڵابەجن.
لادانی پێوانەیی/ladanî pêwaneyî: نچ:[ بیر][ لادان+ پێوان+ ئەیی] لادانی ستانداردی. [ ئینگـ : Standard deviation].
.
.
_____________________
پێو/pêw – : پاشگرێكە لە زمانی كوردی، دەكەوێتە پاش ناوەوە و ناوێكی لێكدراوی لێدروست دەكات، گووزارش بۆ پێوان دەكات.
:: زەوی پێو
:: گەنم پێو
.
.
.
.