بزر/bizir: ن: رۆن كەتان.
بزركردن/bizir kirdin: كتپ: خۆهەنوون بە ڕۆنی كەتان.
.
.
______________________
بزر/bizir: ئان:[ باشک][ ؟ ] ئوندا، بەرزە، پێوار _ پیوار، گوم، شتی وون، نادیار، پەنهان : ئەو شتەی كە دەست نەكەوێت یان نەدۆزرێتەوە.
بزربوو/bizirbû: ف: كەم بوو، گووم بوو.
بزربوون/bizirbûn: كتن:[ بزر+ بوون] وون بوونی شت، شاردنەوە، گووم بوون، لەبەرچاونەمان، پەنهان بوون، ڕێگاهەڵەكردن.
بزركەر/bizir ker: [ بزر+ كەر( كردن)] ئەو كەسەی شتی لە دەست چووبێت یان بچێت.
بزركردن/bizir kirdin: كتپ:[ بزر+ كردن] وون كردن، لەدەستدان، لەدەست چوون.
لێ بزربوون/lê bizirbûn: كتن:[ لێ+ بزر+ بوون]
1 – وون بوونی شتێک لە كەسێک
:: سەعاتەكەم لێ بزبوو.
2 – شوێن و جێگەیەک كەسێک وون بوون.
لێ بزركردن/lê bizirkirdin: كتپ:[ بزر+ كردن] شتێک لە كەسێکوون كردن.
:: حەسۆ سەعاتەكەی لێ بزركردم.
.
.
.
.