خەف¹/xef: ن، ڕگ:[ ئەردە][ خەفتن] خەو.

:: بخەف: بخەڤ، بنوو

:: نەخەف: مەنوو.

خەفان/xefan: كتن: خەوتن، نوستن.

خەفاندن/xefandin: كتپ: دەخەوكردن.

خەفتگ/xeftig: ئانفا:[ خەف+ تگ] خەوتوو، نستوو، نوستگ.

خەفتن/xeftin: كتن:[ كباش، فە] نوستن، خەوتن، وەركەوتن، خەوپیاكەفتن.

خەفتوو/xefitǔ: ئانفا: خەفتگ، نستوو.

خەفگا/xefiga: نتـ:[ خەف+ گا] خەوگە، نوستنگە.

خەفگە/xefige: نتـ[ خەف+ گە] نوستنگە، شووێنی نوستن.

خەفۆك/xefok: ئانتـ:[ كهـ][ خەف+ ئۆك]

1 – خەواڵوو : كەسێكە كە زۆر بنووێت.

2 – ئەو گایەیە لەخەتی جووت دا دەخەوێ.

.

.

____________________

خەف²/xef: ن: نهێنی، نادیار.

خەفان/xefan: كتن: نەوی بوون لە درێژەوە.

خەفاندن/xefandin: كتپ: دانەواندن، چەماندنەوە.

خەفە/xefe: ئانتـ:[ خەف+ ئە]

1 – تاسیاگ، گیانداری تاساو.

2 – كپ _ كیپ، بێدەنگ، خامۆش.

3 – [ ئەردە] پڕ، تێك چڕژاوە.

4 – خنكاو _ خنگیاگ : باری سەماوەرێكە كونی گیرا بێت و ئاورەكەی كووژابێتەوە ( پشولێ بڕاو، گڕە ئاگری كز، كووژانەوەی ئاگر).

خەفەبوون/xefebǔn: كتن:

1 – خامۆش بوون.

2 – خنكیان.

3 – تاسیان.

4 – هەناسەبڕان، كووژانەوە، فەتسان _ فەستین، كپ بوون.

خەفەخانە/xefexane: نتـ: خامۆشگا، جێگایەكی كپ و بێ هەست و خوستە.

خەفەكەر/xefeker: نفا: خامۆشكەر.

خەفەكردن/xefekirdin: كتپ: تاساندن، خنكاندن، فەتساندن، پشوو هەناسەبڕین، كوژاندنەوە، كپكردن، كوژتن و لەناوبردن.

.

.

.