پەلە ¹ /pele: ئاک: لەز، گراڤ، دەست و برد، هەشت و خێرا. هەشتاو( كهـ)، تاڵووكە.
پەلەبوون/pelebûn: كتن: لەزبوون، زووبوون.
پەلەپەل/pelepel: ئان:[ پەلە+پەل] گەلەک بەلەز، پەلەوداوان ، گوڕەگوڕ، هەڵەهەڵ، تاڵووکە، پەلەقاژە.
پەلەكردن/pelekirin: كتپ: لەزكردن، زووكردن، خێراكردن، هوەدرەنگ كەوتن و هەڵسووڕانی توند بۆ گەیشتن و پێڕاگەیشتن، تاڵووكن كردن.
پەلە تیا کردن/pele: کتن: وەنە ئەوە جمای( هـ).
پەلە لێ کردن/pele: کتپ: وەنە ئەوە جمنای.
پەلەهەبوون/pelehebûn: كتن:[ پەلە+ هەبوون] بەپەلەبوون : بەتوندی هەڵسووڕان بەپێڕاگەیشتن بەكار وئیشێک.
بەپەلە/bepele: ئاكتـ:[ بە+ پەلە] خێرا، هەرئێستا.
وەپەلەخستن/wepelexistin: كتن: هاندانی كەسێک بۆ هەڵسووڕان و جووڵانەوە بە توندی بۆ پێڕاگەیشتمبەكار و بارێک.
وەپەلە كەوتن/wepelekewtin: كتن:[ وە+ پەلەپەل+ کەوتن] تاودان، وەدرەنگی كەوتن و هەڵسووڕان بەتوندی.
.
.
_______________________
پەلە ² /pele: ن:
1 – بناری كێو، دامێن _ داوێنی چیا.
2 – ڕووپەل، ڵاپەڕەی پەرتووک.
3 – تای تەرازوو.
.
.
.
.