جۆڵا/coľa: ن: باف( ڕۆژ)_ شاڵباف، بووزووکەر، پارچەچن، تەڤنکەر_ تەونگەر، جۆلە( کباک)، جولی( ل)، جیلا، ڕێسندە، کۆرسکەر: کەسێکە، کە بەدەست چشتی بتەنێ لە پێچاڵاندا یا پێشەی جۆڵایی بێت.   

  تێبینی
  پیشەیەکی کوردەواریییە، لە کۆنەوە جیابووەتەوە وەک کارێکی سەربەخۆ، پێکهێنانی دەزگاکانی جۆڵا لەم پارچانە پێک هاتوون
1 – پێچاڵی لادار _ پێ چاڵی چاڵ.
2 – پردەڵە، کەرە( خۆشناوەتی)
3 – دارگل.
4 – مەتیتە.
5 – دەفە.
6 – ژێردەفە.
7 – دانەکان.
8 – لادار.
9 – سەری سەردەفە.
10 – گورد.
11- پاشوارە.
12 – پێ تاتە، پاتەتە.
13 – سەرپردەڵە.
14 – ژێرپردەڵە یان چەڵەمەی زەوی.
15 – مەکۆ.
16 – خەرەک، دۆخ.
{ سەلیقەی کوردەواری: محەمەد ئەمین حسێن، ل، 35 – 39}.

 

 

 

 

جۆڵاکماو/coľakimaw: نتـ: چنراو، تەونکراو.

جۆڵایەتی/coľayetî: نچ: پیشەسازی جۆڵایی.

جۆڵایی/coľayî: نچ: پێشەی تەنینی کەلوپەل: پێشەیەکی تایبەتی یە، بۆ چنینی بەرهەمی تایبەت وەک : جاجم، مەوج، پۆپەشمین، بەرماڵ، شاڵی ڕانکووچۆغە.

:: مامۆستا عەلی خاڵە مامە و بەسەرهاتی 50 ساڵ جۆڵایی. { کوردپرێس}   

جۆڵایی کردن/coľayî kirdin: کتپ: تەونکردن، چنین.

جۆڵاتەنە/coľatene: نتـ: داوی جالجالۆكە، تاڵی كاكڵەموشان، تەڤین پێچ، تەبەنۆ، خانوی جاڵجالۆكە، پسپستڵی.

جۆڵاكەرە/coľakere: نتـ:[ زیند][ هـ] بالبالۆک، بالووكە، هەسپێ خودێ: تاژیلۆكە، ئەسپی پێغەمبەر، حوشتری خوا : جۆرە كولەیەكی باریكەڵانەی زیتە.[ Zoo: Mantis religiosa ] .

جۆڵاییكەرە/coľayîkere: ن:[ زیند] جاڵجاڵۆكە، كاكڵەموشان، پەسپەسەكەرە.

.

.

.

.