ئه‌شكنجه‌/eŝkince: ن:[ کەرەستە]

1- ماووش، مه‌نگه‌نه‌، ئه‌شكه‌له( ئەشکەکە) : ئامرازێك بوو، بۆ جزوبه‌ندی په‌رتووك: جاران له‌ ته‌خته‌ دروست ده‌كرا، ئێستا له‌ ئاسن و كانزای تر.

{ تێبـ: دوو پارچه‌ ته‌خته‌ی ئه‌ستوور، نیزیكه‌ی 20 سانتیم یان 50 ش درێژی، یه‌كێكیان دوو میلی ئاسنی بورغی مارپێچی( جاران له ‌داری له‌له‌كراو)ی لێ قاییم ده‌كرا و ئه‌وی تری به‌سه‌ریدا ده‌گیرا، په‌رتووكیان ده‌خسته‌ نێوانی هه‌ردوو ته‌خته‌كه‌وه‌ و به ‌سه‌ر بورغی توندیان ده‌كرد و په‌رتووكه‌كه‌ی ڕێكده‌گووشی}.

2 – مه‌نگه‌مه‌، گیره‌ : ئاسنێكی درێژه‌، ئاسنێكی پێچ پێچی به‌ سه‌ره‌وه‌یه‌، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ و هێندێ شتی تری له‌پێشدا كوتانیاندا لێكده‌خرێن و لێكتوندده‌كرێن بۆ جووت بوونیان، ئه‌وجا له‌نێو یه‌كده‌كرێن. كه‌ دارتاش و ئاسنگه‌ران بۆ قایم ڕاگرتنی ته‌خته‌ یان ئاسن له‌ بڕین و بڕبه‌ندلێدان دا.

3 – جەڕ، چێوجه‌ڵه‌، ئه‌شكه‌له( ئەشکەکە) : ئامرازێكی جه‌ربه‌زه‌دانه‌، هه‌ر قامكه‌ی تاوانباریان ده‌ناو كونه‌ ته‌خته‌یه‌ كی خڕ ده‌ناوبه‌په‌ت جه‌ڕه‌بایان ده‌دا.

.

.

.

.