پۆلی/polî: ن:[ هـ] تووا، تەشق، تەووژم، تەشك.

:: پۆلـی هەوا لە 20 ی شوبات دەشكێت.

:: پۆلـی ئاو لە 27 شوبات دەشكێت.

:: پۆلـی زەوی لە 6 ئازار دەشكێت.

:: پۆلـی ساردی : تەووژمی ساردی.

:: بەو بارانەپۆلـی ساردی شكا.

.

.

________________________

پۆلی/polî: ن:[ لا: poly] پێشگرێكە لە زمانی لاتینی كە بە واتای ( فرە) تێت. وە زۆر ووشەی زانستی و هاوچەرخی لێ داڕێژراوە لەهەموو بابەتە زانستی یەكان.

.

                    هەندێ لە دەستەواژەی پۆلی                      

.

پۆلی ئامێد/polyamêd: نتـ:[ كیمیـ][ poly+amid] ئامێد پلاست. مادەیەكی ڕیشاڵی كیمیایی یە وەك: نایلۆن و پێرلۆن تێكەل دەكرێت بۆ دروست كردنی شانە و فڵچەی پلاستیك.

پۆلی ئەندری/polyandrî: نتـ:[ لا : polyandri] فرەپیاو، فرەدۆست : ژنێك لەهەمان كات دا چەند پیاوێكی هەبێت وەك مێرد.

پۆلی ئێدەر/polyeder: نتـ: جێۆمەتری: فرەگۆشە.

پۆلیپوس/polîpus: ن:[ نخ][ گر : polypus]

1 – ئاوسانی لینجەی پەردە( ناولووت، منداڵدان ).

2 – ئاوسانی كڕكڕاگەی ناوەوەی كەپوو، زیادە گۆشتی ناو لووت.

3 – گیاندارێكی سەرەتایی ئاوییە وەك (هایدرا).

.

پۆلیپۆدیۆم/polypodîum: ن:[ روو][ گر : poly podion ] فرەپێ. جۆرێكە لە رووەكی كەرەویزە كێویلە. گەڵا كانی درێژ و گەورەن، سەوزن، لەبەشی پشتەئەیان بۆنیان لێ دێت.

پۆلی پلۆید/polyploîd: نتـ: دەربارەی خانە یان ئۆرگانیزم لەگەڵ ژمارەیەكی فرەتر لە كرۆمۆسۆم لەئاسایی دا.

پۆلی داكتیلی/poly daktylî: نتـ:[ توێ] فرەپەنجە. هەندێك جارمرۆڤ كە لەدایك دەبێت تەماشادەكەیت دەست و پێ یان پەنجەیەك یان فرە تریان هەیە

:: وەك عوسمان شەش پەنجە لەشاری كەركووك.

پۆلی دیپسی/polydîpsî: نتـ:[ نخ] تینویەكی بێ ئاسایی وەك ئەوانەی نەخۆشی شەكەریان هەیە.

پۆلیستەر/polyster: ن:[ كیمیـ] مادەیەكە لەگەڵ خوری یان لۆكە بۆدروست كردنی خوزە یان تەختەی پلاستیك.

پۆلیش/polîš: ن:[ ئینگـ : polish] گیراوەیەكە بۆ پێداساویین لە رووكەشی شت وەك ئۆتۆمۆبیل یان پێڵاو یان بەرگی چشت هەم بۆ پاراستنی بابەتەكە و هەم بۆ جوان راگرتنی.

پۆلی فۆنی/polyfonî: نتـ:[ ♫] فرەدەنگ. ڕەوتێكی دابەش كردنی مۆسیقایە لەگەڵ كۆمەڵەدەنگێكی رەبەن، كە هەموویان وەك یەك گرنگن.

پۆلی كرۆم/polykrom: نتـ:[ لا : ] فڕەڕەنگ، ڕەنگاوڕەنگ، چەند ڕەنگی. زاراوەیەكە پتر لە هونەری پەیكەر سازی و تەڵارسازی دەكاردەبرێت.

پۆلی گامیی/polygami: نتـ:[ لا]

1 – پیاوێك لەژنێك پتری هەبێت یان لەگەڵ كۆمەڵێك ئافرەت دەست بازی بكات و پێوەندی زایندەگی هەبێت.

2 – كەڵێك لەناو ڕان دا كۆمەڵێك مێ یینەی هەبێت.

پۆلیگرافیا/polygrafya: نتـ:[ لا][ فیز] ئامرازێكە بۆتۆماركردنی جوولەیەكی كارەبایی و مێكانیكی لەهەمان كاتدا وەكوو شەپۆڵی پرتەو پاڵەپەستۆی خوێن و جوولەی هەناسەدان و شەپۆڵی مێشك.

پۆلی گۆن/polygon: نتـ:[ لا : polygonum] فرە گۆشە. نەخشەیەكە داخراو بەچەند هێلێكی تەریبی كە درێژێكە یان وەك یەك نەبێت.

پۆلیمەر/polymer: نتـ:[ كیمیـ][ لا : poly+meros ] فرەپارچە : جۆرە ئاوێتەیەكی كیمیایی یە لەئەنجامی یەكگرتنی چەند پارچۆڵكەیەكی ساكار لە ماددەیەك تایبەتی ماددەیەكی ئالۆزی جیاواز پەیدادەبێت. زانستی ماكرۆمۆلیكیول. بە سروشت یا دەستكردی ساژاندنی یەكگرتنی فرەمۆلیكیولێك لەمۆلیكیولێك.

پۆلیمەریسایشن/polymerisation: نتـ: ئەو پرۆسەیەیە چۆن كە كۆمەلێك مۆلیكیول لە هەمان چەشن یەك دەگرێت لە بۆ مۆلیكیولێكی گەورەتر. تێبینی ئەم زانستی یە دەكاردەبرێت لە بۆ میرات نانەوە لە زیندەوەرزانستی دا.

پۆلیمەركردن/poly merkirdin: كتن: یەك گرتنی چەند مۆلیكیولێك لەهەمان ماددە بۆ دروست كردنی ماددەیەكی تازە.

پۆلیمۆرف/polymorphous: نتـ:[ لا] فرەروخسار.

1 – [ كان] پشكنین لە كریستالكردندا.

2 – [ كیمیـ] لەجیهانی مێشەنگدا : مێش كە پێی هەڵدەسترێن بە پێی شێوەكانی دڕەش كردنی كاردا.

پۆلی نۆمیوم/polynomîum: نتـ:[ بیر] هاوكێشەی رادە زۆر.

پۆلی هیستۆر/polyhistor: نتـ:[ لا] فرەهونەر. كەسێك كە زۆربزانێت دەربارەی فرە زانیاری جیاجیا.

.

.

.

.

.