بەرەوژوور/berewjûr: ئاكتـ:[ بەرەو+ ژوور]

1 – لای ژووروو، بەرەوسەرەوە.

2 – بڵند.

بەرەژوورەكە/berewjǔreke: ئاكتـ: ئەڤراز _ هەوراز، سەوەوژوور.

بەرەوژووربوونەوە/berewjûrbûnewe: كتن:[ بەرەو+ ژوور+ بوون+ ەوە] ڕۆین بۆلای سەرەوە.

بەرەوژووركردنەوە/berewjûrkirdinewe: كتپ:[ بەرەو+ ژوور+ كردن+ ەوە] ناردنی گیاندار بۆ لای ژووروو.

.

.

.

.

.

.