سەپان ¹ /sepan: ن:[ کشت]
1 – پاڵە، دەرەوان _ دەرەوەن، قەبارە، گۆفل، وەرزێر : بەو كەسە دەگووترێت كە بەكرێ دروونەی بۆ خەڵک دەكات. كابرا داس و هەسان و قەیناغی لەگەڵ خۆیبوو. پێش دەست پێكردنی دروونە( دروێنە) سەپان داسەكەی بە هەسان دەسووێت واتە دەمەكەی تیژدەكردەوە.[ ئینگـ : Agricultureal labour]
2 – قۆچەقانی : ڕەنجبەرێکە بە پازدە یەک یا پتر یان کەمتر لەو ڕادەیە دەغڵی بدووڕێتەوە و رەنێوی بهێنێت بۆ خاوەندەکەی.{ گیو موکریانی، ل، 560}
:: لەمانگی جۆزەردان، سەپان لە كاتی دروێنەدا بە داس گۆرانیی تایبەتی دەڵێن:
{
هە دروونە دروونە دروونە
دەسكێ داسم بە روونە
}{ فۆڵکلۆر}
سەپانی/sepan: نچ: بریەکاری، بوراکاری، پاڵەیی، دروێنە، وەرزێری.
.
.
_______________________
سەپان ² /sepan: کتن:
سەپاندن/sepandin: کتپ: ئەنگارکردن، پێقەبووڵ کردن، چاوەروان کردن، زۆرکرن : zorkirin( کباک)، سەپنای( هـ)، فەرزکردن: دامەزراندن و جێگیرکردنی کەسێک ێان چشتێک لو شووێنێکیدا بە زۆر.[ ئینگـ : forcing]
جێکردنەوەی شتێک لە شوێنێک بەزۆر.
سەپاو/sepaw: نفا:[ سەپاندن] بەزۆر جێبەجێکراو.
بەسەردا سەپاندن/beserda sepan: کتپ: سەپنای سەرەرە( هـ) _ سەپنای ملەرە( هـ).
دەیسەپێنێت/deysepênêt: ف: [ ئینگـ : Force]
.
.
________________________
سەپان ³ /Sepan: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.
.
.
________________________
سەپان تڕێنە/sepan tiřêne: ن:
.
.