خۆر¹/xor: ن: [ ئاڤێستا : rawh : هوەر] خووەر، رۆژی ئاسمان، تاو، هەتاو، هووێر( هـ)، وەر، وەرەتاو، روجیار.[ ئینگـ : Sun ]
خۆرانگاز/xorangaz: نتـ: [ هـ][ خۆر+ ئانگاز( ئەنگاز)] تاوبردو _ هەتاوبردوو : شوێنێكە لە لەش كە تیشكی خۆر سووتاندبێتی.
خۆرانگازبوون/xorangazbûn: كتن: هەتاوگازبوون.
خۆرانگازی/xorangazî: نچ: تاوبردن، هەتاوبردن.
خۆراوا/xorawa: نتـ:
1 – ڕۆژاوا، ڕۆژپەڕ، دەمی ڕۆژئاوابوون، تەنگی نوێژی شێوان : شوێنی ڕۆژاوایە.
2 – ئێوارێ : كاتی ڕۆژاوایی.
3 – وڵاتی ڕۆژئاوایی، خۆر نشین. وەرئاو( هـ).
خۆراوابوون/xorawabûn: كتن:[ خۆراوا+ بوون] ڕۆژپەڕین، نەدیوبوونی زەردەپەڕ، خوەرنیشین، وەرئاوابیەێ( هـ).
خۆراوایی/xorawayî: نچ: ڕۆژاوایی : كەسێكە لە خاكی ڕۆژاوا یەدا لەدایك بووبێت.
پەڵەی خۆر/peľey xor: نتـ: [ ئینگـ : Sunspot]
خۆرەتاو/xoretaw: نتـ:[ خۆر+ ئەتاو ( هەتاو)] [ ئینگـ : Sunshine ]
1 – بەرهەتاو، هەتاو، وەرەتاو( هـ).
2 – تیشكی ڕۆژێ.
خۆرەتاودان/xoretawdan: كتپ:[ خۆرەتاو+ دان] وەبەرهەتاو دان.
خۆرەزەرد/xorezerd: نتـ: زەردەڵپەڕ، بەرەئێوارە، وەرەزەردە: كاتی زەردەی بەیانیان و ئێواران.
خۆرەڵات/xoreľet: نتـ: خۆرهەڵات، ڕۆژەڵات، خاوەر، هۆرامان.
خۆرەڵاتناس/xoreľetnas: نفا: [ خۆرەڵات+ ناس( ناسین)] ڕۆژەڵاتناس.
خۆرەڵاتناسی/xoreľetnasî: نچ: [ خۆرەڵاتناس+ ئی] ڕۆژەڵاتناسی.
خۆرەنگاز/xorenigaz: نتـ: [ خۆر+ ئەنگاز] خورانگاز، هەتاوگاز. : چشتێكە هەتاو گەزتبێتی.
خۆرەوەزان/xorewezan: ن:
1 – بەربەرۆچكە، بەرڕۆژ، بەڕۆژ.
2 – ڕۆژهەڵات.
خۆرپەر/xorpeř: نتـ: ڕۆژاوا.
خۆرپەران/xorpeřan: كتن: كاتی ڕۆژاوایە.
خۆرزەدە/xorzede: نتـ: خۆرەنگاز.
خۆركەزەردە/xorkezerde: نتـ: زەردەپەڕ.
خۆركەوتن/xorkewtin: كتپ: تاوهەڵاتن، خۆردەرچوون.
خۆرگە/xorge: نتـ:[ خۆر+ گە] ڕۆژهەڵات : شووێنێكە ڕۆژی لێ هەڵبێت.
خۆرلەزەردە/xorkezerde: نتـ: كاتی زەردەپەڕ.
خۆرنەگەز/xornegez: نتـ:[ خۆر+ نەگەز] نسار، نزار : شوێنێكە لە داوێن یان بەرقەدی چیایانی بڵند، كە خۆرنەیگرێتەوە یان كەمتر بیگرێتەوە.
خۆرنشین/xornišîn: كتپ:
1 – ڕۆژاوا، خۆراوا، وەرنشین : ئەو شووێنە، كە بە دیمەن خۆری لێ ئاوابێت.
2 – كەسێك لە خۆراوا دانیشتبێت و یان لەوێ لەدایك بوو بێت. كەسێكە لە پێش خورانیشی.
خۆرهەڵات/xorheľat: نتـ: ڕۆژهەڵات : كاتی ڕۆژهەڵاتن، شوێنێكە خۆری لێ هەلبێت.[ ئینگـ : East ]
خۆرهەڵاتن/xorheľatin: كتپ: ڕۆژهەڵاتن.
خۆرهەڵاتی/xorheľatî: نتـ:[ جێۆ] خەڵكی لای ڕۆژهەڵاتی زەوی.
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست/xorheľatî naweřast:: .
خۆرهەڵاتناس/xorheľatnas: نفا:[ خۆرهەڵات+ ناس(ناسین)] كەسێكە لە مێژوو و وێژە و ئەردناسی خاكی ڕۆژهەڵاتی بەدانیشتووەكانیەوە شارەزابێت.
خۆرهەڵاتناسی/xorheľatnasî: نچ:[ خۆرهەڵاتناس+ ئیی] پیشەی كەسێكییە، كە لە مێژوو و ووێژە و ئەردناسی خاك و دانیشتووانی خۆرهەڵات شارەزابێت.
خۆری/xorî: نچ: [ خۆر+ ی] هەتاوی : ئەوەی پەیوەندی بە خۆرەوە هەبێت. [ ئینگـ : Sunny]
.
پەڵەی خۆر/peľey xor: نتـ:[ ئینگـ : Sunspot]
.
.
________________________________
خۆر²/xor: رگ: [ ئاڤێستا : rawh : هوەر][ خواردن] وشەیەكە بەدووای هەرناوێكەوە بنووسێ دەیكاتە ناوی بكەر وەكوو : گۆشتخۆر، نانخۆر.
خۆرا/xora: نفا:[ خواران] زۆرخۆر، بخۆر، نەوسن، چڵێس.
خۆراك/xorak: ن:[ خۆرا+ ك] خواردەمەنی، گێرمی.( شەم)، خووری( هـ)، واردەمەنی بەشی جارەخواردنێك.
خۆراكەترسێ/xoraketirsê: نتـ:[ توێ] ترسەخواردن. [ لا : Sitophobia]{پەزیشكی. ل. 326}.
خۆراكەچارە/xorakečare: نتـ:[ پز] چارەكردن بە خواردەمەنی.[ ئینگـ : Alimentotherapy، Sitotherapy]{ پەزیشكی.ل. 326}.
خۆراكەڕۆ/xorakeřo: نتـ:[ توێ] بۆری خۆراك، لوولەی خواردەمەنی.[ ئینگـ : Alimentary Canal]{ پەزیشكی. ل. 29}.
خۆراكەشێتی/xorakešêtî: نتـ:[ توێ] شێتی خواردن.[ لا : Sitomania]{ پەزیشكی. ل. 326}.
خۆراكێك چا/xorakêk ča: نتـ: تێڕای جارێكی چایی ووشك.
خۆراكێك دەرمان/xorakêk derman: نتـ: بەشی جارێكی دەرمان.
خۆراكی/xorakí: نچ: [ ئەردە] خورادەمەنی. { گیوی. ل. 374}.
خۆرە/xore: نفا: ئەوەی دەخوات .
:: نانخۆر.
{ نان خۆرەم بمرێت، مشور خۆرم نەمرێت }{پپ}.
خۆرەن/xoren: ن:[ ئەردە] خۆراك، خواردەمەنی، شیاوی خواردن.
خۆرەوە/xorewe: نفا: ڤەخۆر( كباك) : كەسێك كە دەنۆشێت.
خۆراكی ماسوولكە/xorakî masǔlike: نتـ:[ پز] خواردەمەنی ماسوولكە.[ ئینگـ : Myotrophy] { پەزیشكی.ل.217}.
خۆرگە/xorge: نتـ:[ توێ][ خۆر( خواردن)+ گە] چێكڵدانە، وورگ، خواردنگە.
پاشماوەخۆر/pašmawexor: نفا:[ پاش + ماوە+ خۆر( خواردن)] بەرماوەخۆر.
پاشماوەخۆری/pašmawexorî: نچ:[ پاش+ ماوە+ خۆر+ ی] بەرماوەخۆری.
پاشماوەخواردن/pašmawexwardin: كتن:[ پاش+ ماوە+ خواردن] بەرماوەخواردن.
خۆرا/xora: ن:[ كیمیـ] ماددەیەكی داخۆر( یان ئۆكسێن)ـە[ ئینگـ : Canker]{ ج. عەبدول. سەردەم. ل. 37}.
خۆراكدەری ئۆتۆماتیكی/xorakderî otomatîkî: ن:[ كان] بەكاردێت لە كوورەی ئۆتۆماتیكی بۆ تواندنەوەی كانزا، كاتێ كرداری تواندنەوە تەواو دەبێت، بری كانزای تر دەخرێتە ناوی بەشێوەی ئۆتۆماتیكی.[ ئینگـ:automatic feeder]{ گەیلان. ل. 14}.
.
.
_____________________
خۆرە/xore: ن:[ نخ][ كباك]
1 – خوورك، ژەنگ، خۆرەسەرە، خۆرك، خۆركە، مافەتە، خیرك، ئاپۆرە: برینێكی پیسە و زۆر خارشتە و چابوونەوەی دژوارە.
:: خۆرەت لەسەری تەدا.
2– جۆرە برینێكە بەهەر شوێنێكی بگات دای دەوەشێنێت و چابوونەوەی نیە.{ گیوی. ل. 374}.
خۆرەبووك/xore: ن:[ ä][ سوو] نۆكێكە لە ناو زیلەمۆدا برژابێت.
خۆرهتووكه/xore tûke: نتـ: جووجه، میكرۆب. [ ئینگـ : Germ, Bug].
خۆرەچەكەرە/xore: ن:[ نخ][ كە] تەنگەنەفەس، هەناسەبأكە : ئەو لوولەیە لە ئاشیدا، كە دانی پێدا دەأژیتە نێو بەرداشەكەوە.
خۆرەسەرە/xore: ن:[ دەر] خۆرە.
خۆرپەرست/xore: ن:[ ئاین] ڕۆژپەرست.
خۆرپەرستی/xore: ن:[ ئاین] ڕۆژپەرستی.
خۆرپەرست/xore: ن:[ زیند] ڕۆژپەرست، تیرتیرە، كامیلیون : جۆرە مارمێلكێكە.
.
.
.
.