کرم/kirim: ن:[ زیند][ کرم] [ ئینگـ : worm]
کرم کوژەکان/kirim kujekan: ن:[ کرم+ کوژەکان] [ ئینگـ : Antihelmintic]
کرمن/kirimin: ئان: پیتۆ( کباک)،
پیتۆ/pîto: ئان:[ کباک] کرمن، کرم تێدراو، کرمدار، کرمێون.
هەندێک لە جۆرەکانی کرم لە جیهاندا |
كرمی ئەنگلستۆما/kirimî engilstoma: نتـ:[ زیند][ کرمی+ ]
– گواستنەوە: لە خۆڵی گەرم و شێداردا هەیە، لە رێگەی پێستەوە دەچنە نێو لەش، خوێن و سی. ئەو جۆرە كرمە لە رێگەی قوتدانەوە بە نێوپۆشی دوانزدە گرێوە دەنووسێن و خوێن دەمژن.
– نیشانەكانی: ئازاری سك، كەمبوونی حەزی خواردن، بەدهەرسی، باكردن، سكچوون و دواجار كەمخوێنی.
– پشكنین: پشكنینی پیسایی تازە (بینینی هێلكەی كرمەكە).
كرمی ئەسكارس/kirimî eskaris: نتـ:[ زیند][ کرمی+ ]
– گواستنەوە: خواردنی هێلكەی كرمەكە لەگەڵ خۆراكدا، ریخۆڵە، خوێن، سی. لە رێگەی قوتدانەوە (ریخۆڵە).
– نیشانەكانی: لەنێو سی (كۆكە، بەڵغەمی خوێناوی). لەنێو ریخۆڵەدا (ئازاری سك، هەڵاوسانی سك، زۆربوونی حەزی خواردن! كەمخوێنی)، گیرانی ریخۆڵە (ئەگەر كرمەكان كەڵەكەبوون)، گیرانی بۆریی زراو و زەردوویی (ئەگەر سەركەوت بەرەو زراو).
کرمی ئیكینۆكۆكەسم هایداتد/kirimî îkînokokesim hayidand: نتـ:[ زیند][ کرمی+ ] نەخۆشی توورەگەت ئاویی.
– گواستنەوە: قوتدانی هێلكەكەی كە لەڕێگەی پیسایی سەگەوە دەكرێتە دەرەوە! هێلكەكە لە ریخۆڵەدا دەتروكێ، دەچێتە نێو ریخۆڵە، خوێن، جگەر، سی، دەوری دڵ و مێشك. كیسی بچووكی دوو سانتیمەتری لەو شوێنانە دروست دەكەن.
– نیشانەكانی: لە سیدا (بێ نیشانە، خوێن هێنانەوە، كۆكە، هەناسەتوندی..) لە مێشكدا (بەرزبوونی پەستانی سەر: سەرئێشەی بەردەوام، بەیانیان زۆرە، رشانەوەی بەیانیان، تێكچوونی هەست یان جوڵە) لە جگەردا (پەستان خستنە سەر جگەر و لوولە خوێنەكان: ئازاری بەشی سەرەوەی سك). دەگونجێ لەشوێنی دیكەش بدات.. تەقینی كیسەكان بارێكی كتوپڕەو دەبێتە هەستیاریی خوێن (دابەزینی پەستانی خوێن، هەناسەتوندی).
كرمی ئینتەرۆبیەس/kirimî înterobiyes: ن:[ زیند][ کرم] كرمی دەرزیلەیی : [ ئینگـ : ]
– گواستنەوە : قوتدانی هێلكەی كرمەكە لەڕێگەی دەستەوە (كە پیس بووبێت بە خۆڵی نێو ماڵ و سەرجێگا)، هێلكەكە دەتروكێت و دەبێتە كرم، بەرەو بەشی كۆتایی ریخۆڵە باریكە دەڕوات.
– نیشانەكانی: منداڵەكە شەوانە كۆمی دەخورێنێ، خەوی لێ تێكدەچێت (شەوانە مێیەی كرمەكە دێت بۆ دەوروبەری كۆم و لەوێدا هێلكەكانی دادەنێ)،. خورووی دامێن و میزەچركێ لە كچدا.
كرمی ئینتەمۆیبا/ kirimî întemoniya: ن:[ زیند][ کرم] دوو جۆر مشەخۆری ریخۆڵە هەن كە بە هەڵە پێیان دەگوترێ كرم، ئینتەمۆیبا ( زەحیری) و جیاردیا، لەكاتێكی دیكەدا باسی ئەم دوو نەخۆشییە دەكەین.
– سپیبوونەوەی كوڵم پەیوەندی بە كرمی ریخۆڵەوە نییە، بەڵكو دیاردەیەكی پێستە بەنێوی (ptyriasis alba)
کرمی باوی/kirimî bawî: نتـ:[ زیند][ کرم+ ی+ باوی][ ئینگـ : Almond fruit wasp].
کرم تۆكسۆكارا/kirimî tokisokara: ن:[ زیند][ کرم] [ ئینگـ : worm]
کرمی خاکی/kirimî xakî: نتـ:[ زیند][ کرم+ ی+ خاکی][ ئینگـ : Earthworm].
کرمی جگەر/kirimî ciger: نتـ:[ زیند][ کرم+ ی+ جگەر] بەزۆری تووشی مەڕ و ماڵات دەبێت.[ ئینگـ : Liver fluke]
كرمی ریخۆڵە/kirimî řîxoľe: ن:[ زیند][ کرم] ئەگەر چارە نەكرا كار لە گەشەی منداڵ دەكات، بێزوو دروست دەكات (وەک خۆڵخواردن).[ ئینگـ : ]
کرمی سیستەسیركا/kirimî sîstesîrka: ن:[ زیند][ کرم] [ ئینگـ : worm]
کرمی شیستۆسۆما/kirimî şîstosoma: ن:[ زیند][ کرم] [ ئینگـ : worm]
كرمی کلک باریک/kirimî kilk barîk: نتـ:[ زیند][ کرمی+ ][ ئینگـ : oxyuris]{ پەزیشکی، ل، 243}.
دیشلی کرم/dîşlî kirim: نتـ:[ مێکـ][ دیشل+ ی+ کرمی][ ئینگـ : worm gear]
.
.
.