بەڵام/beľam: ئاكتـ: بەڵان( مكـ)، بڵام، ئەما ئەمما، وەلێ. لێ( كباك).
{
ڕاستە من ڕێبوارم، سەرپێ یی ئەڕوانم
بەڵام وا جوانی تۆ كاری كرد لەگیانم
}{ گۆران}.
1 – بۆ تێك بەستنی دوو مەبەستی لێك جیاواز
:: بچن بەڵام زۆر دامەنیشن.
:: فەرهاد دەولەمەندە بەڵام پیسكەیە.
2 – بۆ ددان بەمەبەستێك داهێنان، ڕاستكردنەوەی كارێك
:: ئەوە ئیشە كە وایە بەڵام تۆش حەقتە.
3 – بۆ سەرنج ڕاكێشان یا ووریاكردنەوەی كەسێك كە كارێك نەكات
:: بەڵام نەچی بۆی بگێڕیتەوە.
4 – بۆ ترساندن و هەڕەشەلێ كردن
:: چی دەكەی بیكە بەڵام لە بیرت نەچێت.
5 – بۆ دایاری كردنی زۆر وزەبەندی شت
:: جوان بەڵام جوان.
6 – بۆ دیاری خستنی سەرنەكەوتن لەكارێك دا
:: زۆرم هەوڵ دا بەڵام دەرگاكەم هەر بۆ نەكرایەوە.
.
.
.
.
.