بەلا/bela: ن:[ بە+ لا] ئادوو:adû ( کباک، زا).
بەلادا/belada: ن:[ بە+ لا+ دا] واتا بەیەكیدا سا لای ڕاست یاچەپ، لای پێشەوە یا پاشەوە.
بەلاداشكان/beladaşikan: كتن:[ بەلادا+ شكان] بەتەنیشتدا شكان
بەلاداشكاندن/beladaşikandin: كتپ:[ بەلادا+ شكاندن]
1 – بەتەنیشتدا شكاندن.
2 – [ مجـ] لای کەسێک گرتن.
بەلاداشكاندنەوە/beladaşikandinewe: كتپ:[ بەلاداشكاندن+ ئەوە] لەسەرکردنەوەی لایەک یان کەسێک.
بەلاداكەفتن/beladakeftin: كتن:[ بە+ لا+ دا+ كەفتن] بەڵاداكەوتن، ڕاران، درێژبوونی بێ ئیختیاری.
بەلاداكەوتن/beladakewtin: كتن:[ بە+لا+دا+كەوتن] بە تەنیشتێكدا كەوتن.
بەلاداكردن/beladakirdin: كتپ:[ بەلا+ دا+ كردن]
1 – دەبەركەمەركردن، كەمەرچەقاندن.
2 – لادان و دەسەرچەقاندنی بسک.
{
بەلادا بكەن چەكی مەردایەتی
درێغی مەكەن گیان لە كوردایەتی
}{ ؟}.
بەلاداهاتن/beladahatin: كتن:[ بەلادا+ هاتن]
1 – كەفتن _ كەوتن، سللاربوونەوە، ڕەت بردن، درێژبوون.
2 – مردن لە پڕڕا، مەرگی لەناكاو. كەوتن بەلایە كدا لەبەرنەخۆشی یان مەستی.
3 – دارانەوە.
بەلاداهاتوو/beladahatû: نفا: بەتەرەفدا كەوتوو.
بەلاداهێنان/beladahênan: كتن: بەتەرەف داهێنان.
بەلالووتەوە/belalûtewe: نتـ:[ بە+ لا+ لووت+ ئەوە] بەتەنیشتەوە.
بەلام/belam: ئاكتـ:[ بە+ ل( لای)ئا+م( من)] بەتەنیشت مندا. بەبیری من، بەفكری من.
بەلاوە/belawe: ئاكتـ:[ بەلا+وە] كلا، تەرخان، تایبەتی.
بەلاوەچوون/belaweçûn: كتن:[ بە+ لا+ وە+ چوون] لێنزیک بوونەوە.
بەلاوەلا/belawela: ئاكتـ: بەملاولا.
بەلاوەلابوون/belawelabûn: كتن: بەملاولابوون.
بەلاوەلاكرن/belawela kirdin: كتن: بەلاولاكردن.
بەلاوەنان/belawenan: كتن:[ بەلا+ وە+ نان]
1 – وازلێهێنان، بەجێهێشتن، لێگەڕان، وازلێهاوردن.
2 – هەڵپەساردن، نیانەلاوە.
بەلاوەنران/belaweniran: نفا: هەڵپەساردران.
بەلاوەنراو/belaweniraw: نفا: هەڵپەساردراو.
بەلای كەمیەوە/belaykemyewe: ئاكتـ: بەكەمترین پلە.
بەلایەكداخستن/belayekdaxistin: كتن: بەتەنیشت داخستن.
بەلای ئێمەوە/belay ěmewe: شڕ: بەپێی بەرژەوەندی ئیمە، بەبۆچوونی ئێمە.
.
.
.
.