مانگ ¹ /mang: ن:[ ئاڤێستای : ahnlm : ماونگە ][ پهـ : mah] کاوت، ماهـ، مۆنگ، هاییڤ، هەڤی، هەوی، هەوییر، هەیڤ : تەنێکی ئاسمانییە بەدەوری یەکێک لە ئەستێرە گەورەکاندا دەسووڕێتەوە. ئەو مانگەی بەدەوری خڕۆکەی زەویدا دەسووڕێتەوە و ئەم مانگا نیمچە خڕە تیرەکەی 3478 کم دەبێت. هێزی ڕاکێشانی 1 / 6 ی هێزی ڕاکێشانی زەوییە کێشەکەی 1 / 8 ی کێشی زەوییە، خەستییەکەی 3 / 5 ی خەستی زەوییە هەوای لەسەر نییە.[ ئینگـ : moon].
:: ناوی هەسارەیەکە بە دەوری زەویدا دەخوڵێتەوە.
مانگەدرۆزنە/mange dirozine: نتـ:[ مانگ+ ـە+ درۆزنە] وێنەیەکی خەیاڵی مانگە لە نزیک ئاسۆ دا دەردەکەوێت.[ ئینگـ : Mock Moon]
مانگەرۆژ/mangeřoj: نتـ:
مانگەشەڤ/mangeşev: نتـ:
مانگەشەو/mangeşew: نتـ:[ مانگ+ ـە+شەو] ڕووناکی مانگیە، هەویەشەو، هەویۆک، تاڤ هەیڤ : ترپشکی مانگ.
مانگ بەرئامای/mang beramay: کتن:[ هـ] مانگ دەرکەوتن.
مانگ خۆری/mang xorî: نتـ: هەر تشتێک پەیوەندی بە مانگ و خۆرەوە هەبێت.[ ئینگـ : Lunisolar]
مانگ زیای/mang ziyay: کتپ:[ هـ] مانگ هەڵاتن.
مانگ گرتن/mang girtin: کتپ:[ مانگ+ گرتن]
مانگ گرتوو/mang girtû: ئانفا:[ مانگ+ گرتوو( گرتن)]
مانگ گێریای/mang gêryay: کتپ:[ هـ] مانگ گیران.
مانگ گیران/mang gîran: کتن: شارانەوەی مانگ لە شەودا، چونکە خڕۆکەی زەوی ڕووناکی خۆر لە مانگ دەشارێتەوە لەبەرئەوەی کە دەکەوێتە نێوانی هەردووکیانەوە.
مانگ گیرانی بەشی/mang gîranî bešî: نتـ:
مانگ گیرانی کەرتی/mang gîranî kertî: نتـ:
مانگ گیرانی گەوی/mang gîranî gewî: نتـ: مانگ گیرانی بازنەیی.
مانگ گیرانی گشتی/mang gîranî giştî: نتـ: مانگ گیرانی تەواوی.
مانگ نیشتەی/mang nîştey: کتپ:[ هـ] مانگ ئاوابوون.
مانگ هەڵاتن/mang heľatin: کتن: مانگ دەرکەوتن.
مانگ هۆرئامای/mang hor amay: کتپ: مانگ هەڵاتن، مانگ هۆرزیای( هـ).
مانگ وەرگرتن/mang wergirtin::
مانگی/mangî: ن: هەیڤی : پەیوەنددار بە مانگ.[ ئینگـ : Lunar]
مانگی بەرەوگەشە/mangî berewgeşe: نتـ: مانگ وەکو لە زەوییەوە دەبیندرێت لە ماددەی نێوانی مانگی یەکشەوە و مانگی چواردە هەتا دێت ڕووەکەی گەورەتر دەبێت.[ ئینگـ : Waxing moon]
ڕووناکی مانگ/mang: نتـ: تریفە.{ کەمالنامە، ل، 1080}
ماوەی سووڕی/mawey sûřî: نتـ: ماوەی خولگەی هەیڤ بەدەوری زەویدا بە گوێرەی لە چاو خۆردا.[ ئینگـ : synodic month]
هەلاب/helab: ن:[ فەل][ کات] هلاب: مانگی پڕ، مانگی شەوی چواردە.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 983}
.
.
______________
مانگ ² /mang: ن:[ کات] مانگی سی رۆژ.( هـ).[ ئینگـ : Month]
ناوی سی ڕۆژە لە دوانزە جار دا لە ساڵێكدا دووپات دەبێتەوە.
{ تێبـ : هەندێ مانگ 30 ڕۆژە و هەندێکی دیکەیان 31 ڕۆژە، بەڵام مانگی ڕەشەمێ یان 29 ڕۆژە وەیان 29 ڕۆژە لە ساڵێکدا}.
کرمانجی ناوەند | کرمانجی باکوور | کرمانجی باشوور | کرمانجی باشوور | هەورامی | ||
سۆرانی | کرمانجی | کەلهووری | لەکی | هەورامی | ||
خاکەلێوە | ئادار | جێژنان | خاکەلیە | نەورۆز | ||
بانەمەڕ، گوڵان | نیسان | گوڵان | نابگ لی | پاژەرەژ | ||
جۆزەردان | گولان | زەردان | پەنجە | چیڵکڕ | ||
پووشپەڕ | حوزەیران | پەرپەر | میریان | کۆپڕ | ||
گەلاوێژ | تیرمە | گەلاوێژ | گاکور | گەلاوێژ | ||
خەرمانان | تەباخ | نوخشان | ئاگرانی | ئاوەوەرە | ||
ڕەزبەر | ئیلون | بەران | مردار | ترازیێ | ||
خەزەڵوەر، گەڵاڕیزان | جوتمە | خەزان | ماڵەژێر | گەڵاخەزان | ||
سەرماوەرز | مژدار | ساران | ماليژێر دوماینە | کەڵەهەرز | ||
بەفرانبار | کانوون | بفران | تویل تەکەن | ئارگا | ||
ڕێبەندان | چلە | بەندان | مانگ سیە | ڕابڕان | ||
ڕەشەمێ | سبات | ڕشمان | نوورووژ | سیاوکام |
مانگان/mangan: نتـ:[ مانگ+ ئان] وشەیەکە لە دوای ساڵان دێت.
:: مانگان و ساڵان.
مانگانە/mangane: نتـ:[ مانگ+ ئانە] مەهک، مەهی : بەرات، مووچە، جیرە، جەلات.[ ئینگـ : Monthly]
مانگی /mangî: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی بە مانگەوە هەبێت.[ ئینگـ : Mensal , Monthly].
مانگی ئەستێرەیی/mangî estêreyî: نتـ: دەکاتە ( 27 ) ڕۆژ و ( 7 ) کاتژمێر و ( 42 ) خولەک و ( 11,5) چرکە.[ ئینگـ: sidereal month].
مانگی تازە/mangî taze: ن: مانگی یەکشەوە.
مانگی تەواو/mangî tewaw: ن: :
مانگەچلۆکە/mange čilokeî: نتـ: مانگیلە : مانگی یەك شەوە.
مانگی چواردە/mangî čiwarde: نتـ: چاردەچەڤێ. [ بدر].
مانگی ڕۆژووان/mangî řojuwan: نتـ:[ ئیسلامی] مانگی ڕەمەزان.
مانگی هەیڤی/mangî heyivî: نتـ: کە دەکاتە (5, 29) ڕۆژ.[ ئینگـ : Lunar month].
مانگی یەکشەوە/mangî yekšewe: نتـ: هەیڤایەک شەڤییە[ هیلال].
مانگی کوردی/mangî kurdi: ن: :
مانگی جەنیوەری/mangî cenîwerî: نتـ: مانگی یەکەمی زایین.
مانگی ئەپریل/mangî eprîl: نتـ:
مانگی فێبرایۆ/mangî fêbrayo: نتـ: مانگی ڕیبەندان.
مانگی جولای/mangî culay: نتـ: مانگی حەوتەمی زایین.
.
.
_______________
مانگ ³ /mang: ن:[ ئاین]
1 . ناوی یەكێکە لە ئیزدەکانی دەئێنەی زەردەشتی، کە لە ئاڤێستا دا وەک گایەک خۆی دەنوێنێت بە ناوی ( وەرزاو).
2 . ناوی دوانزەهەمین ڕۆژی هەر مانگێکی ساڵی زەردەشتی یە.
3 . ناوی سێهەمین نیانیشە لە پێنج نێایشەکان لە خوردە ئاڤێستادا.
4 . ماهـ یەشت : ناوی حەوتەمین یەشتە لە بیست و یەکەمین یەشت.
.
.
______________
مانگ 4 /mang: ن: سەتەلایت : پاشکۆی زەوی : هەر ئەستێرۆک یەک بە دەوری هەسارەکاندا بخولێتەوە وەکو مانگ بە دەوری زەویدا. [ ئینگـ: satellite ]
مانگی تەلەفیزیۆنی/mangî telefîzyonî: نتـ: تێلەستار.[ ئینگـ : Telestar]
مانگی دەسکرد/mangî deskird: نتـ: مانگی دەسکار : دەسگایەکە کەشتییەکی دەستکردە بە هۆی ڕۆکێتەوە لە هێزی ڕاکێشانی زەوی دەکرێتە دەرەوە، بۆ ئەوەی بە دەوری زەویدا یاخود بە دەوری ئەستێرەیەکدا بسووڕێتەوە وە گەلێک ئامرازی تێدایە وەکو : ئامرازی وێنەگرتن و دۆزینەوەی تیشک و تۆمارکردن و لاسکلکمی و کامێرای تەلەفیزیۆنی و شانەی ڕووناکی وە پاتری بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی هەوا و بۆشایی دەرەوە و ئەستێرەکان و ناردنی ئەو زانیاریانە بۆ سەر زەوی، یەکەم مانگی دەستکرد لە لایەن یەکێتی سۆڤێتەوە لە 4 / ئۆکتۆبەری / 1979 داهێنرا کێشەکەی ( 184) ڕەتڵە. [ ئینگـ : Artificial – satellite ]
.
.
.
.