حەوت/ĥewt: ن:[ ژمارە] هەفت، هەوت، حەفت.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
هەپتە | atpah |
حەوتا/ĥewta: ن:[ ژ] حەفتا.
حەوتانە/ĥewtane: نتـ:
1 . حەفتانە : مزی حەوتە بەحەوتە.
2 . ڕۆژنامەیەكە كە لە هەفتەیەدا جارێک دەركەوێت.
حەوتە/ĥewte: نتـ:[حەوت+ ئە] حەفتە، حەوتوو، هەفتە :
1 . هەفتووێكە بەسەر بووكاندا بڕوا دووای گووێزتنەوە.
2 . هەفتووێكە بەسەر زەیستانێدا دەڕوا دووای منداڵ بوونی.
حەوتەم/ĥewtem: نتـ: حەفتەم : چشتێكە لەپایەی حەوتی دابێت.
حەوتەمین/ĥewtemîn: نتـ: حەفتەمین.
حەوتەیی/ĥewteyî: نچ: حەفتەیی.
حەوتەحەمام/ĥewteĥemam: نتـ: چوونە حەمامی بووكی تازە و زەیستانە لە ڕۆژی حەوتوویدا.
حەوتەكێش/ĥewtekêş: نفا: حەفتەكێش، ماین یا ماكەرێكە دووای زانیان بەحەوت ڕۆژان ئەسپ و نێرەكەر یان دەخرێتە سەر تا سەر لەنووێ ئاووس بن.
حەوتەونان/ĥewtewnan: نتـ:[ فەل][ هـ] حەفتۆرم( زەن)، حەوت برا( ڕۆژ)، چارەگا( شنۆ)، حۆتەوانان.
حەوتەواز/ĥewtewaz: نتـ: حەوتەوانان.
حەوتەبەند/ĥewtebend: نتـ: حەوت غەزەلە، كە ووترابێ لەلایەن هەستیارێكەوە لە باسێكاو هەر غەزەلەی جۆرە پاشبەندییەكی هەبێت.
حەوتبرا/ĥewtbira: نتـ:[ فەل][ ڕۆژ] حەوبرا، حەوتەوانە، حەوتەوانان : حەوت ئەستێرەی گەشە و چواریان بەرانبەر و سێیانیان بەروودووا لە نزیک قوتبی باكووری.
حەوت ترینگە/ĥewt tirînge: نتـ: حەوت ترینگینە.
حەوت ترینگینە/ĥewt tirîngîne: نتـ: مزراویلكە، حەفت ترنگینە.
حەوت تووێلكە/ĥewt tuwêlike: نتـ: حەوتووێلكە(خۆ، ڕەوا)، حەفتلۆ، حەوتلۆخانە، حەوتلۆ : قوونێرێكە هێندەی هێلكەیەكی لێدێ و دەوروپشتی سوورەو حەوت توویلكەیە.
حەوت خشتەكی/ĥewt xiştekî: نتـ: چەند هەڵبەستێكە هەر بەندێكی حەوت نیو هەڵبەستە.
حەوتڕەنگ/ĥewtřeng: نتـ:[ ڕەنگ] حەفتڕەنگ، جۆرە پارچە كوتاڵێكە.
حەوتڕۆژ/ĥewtřoj: نتـ: هەفتە، بێدڵخە: حەوت ڕۆژ لە چلەی بچووکی زستاندا.
حەوت سینی/ĥewt sînî: نتـ:[ فار] سفرەی حەوت سینی یان شینی. بریتییە لە سێو، سیر، سومبەد( ئاوێنە)، سەبەد( ئاڤێستا)، سەبزی( سەوزی)، سوماق( توورش)، سەمەندر. یان سینی.
حەوتگۆشە/ĥewtgoşe: نتـ: حەوتسووچ.
حەوتگوڵە/ĥewtguľe: نتـ:[ ڕوو] جوورە گەنمێكە هەر لكێكی حەوت گوڵان دەردەكات.
حەوتلا/ĥewtla: نتـ:[ حەوت+ لا]
حەوتلۆ/ĥewtlo: نتـ:[ هـ] گورگ نەخۆرە، حەوت تووێلكە(شەم).
حەوتم/ĥewtim: نتـ: حەوتەم، حەفتەم، حەوتوو : ڕەشەووڵاخ و یا مەڕ و بزنێكە، كە سەر ببڕێت بە خێر بۆ منداڵ.
حەوتمانگە/ĥewtimanige: نتـ: نەبەكام : منداڵێک بەر لەكاتی خۆیی لەدایک بووبێت.
حەوتوو/ĥewtû: نتـ:[ كە]
1 . شەوارە _ شەوەرە، نۆرەگرتنی حەوت ڕۆژانەی ژنی زاوە لەمنداڵەكەی.
2 . حەوتە، هەفتە، حەفتە.
حەوتووانە/ĥewauwane: نتـ: حەفتووانە، حەفتانە، هەفتانە.
حەوتوویی/ĥewtûyî: نتـ: هەفتەیی، حەفتەیی.
حەوتووێلکە/ĥewtûêlke: نتـ: حەوت تووێلكە.
حەوتێک/ĥewtêk: نتـ: حەفتیەک.
حەوتیر/ĥewtîr: نتـ:[ سەز][ حەوت+ تیر] شەشاگر : جوورە دەمانچەیەكە حەوت فیشەكان دەخوات.
.
.
_______________
حەوتە/ĥewte: ن:[ دەنگ] حەپەی سەگ.
حەوتەحەوت/ĥewteĥewt: نتـ: حەپەحەپ.
.
.
.
.