حەوش/ĥewş: ن:[ بیا][ ئەند][ ع : حوش][ ئینگـ: Courtyard]
1 . حەسار، ماوەیەكە لەپێش خانوو یان بە چواردەوریدا بەگردی دیواركرابێت یان تەیمان بێ بۆ ئاژەڵان.
2 . دەوروبەری ماڵ.
:: لەو حەول و حەوشانەبوو.
3 . ماڵ.
حەوشە/ĥewşe: نتـ:[ ئەند][ حەوش+ ئە] پەرچە، هەوێز : جێگایەكی هاوینی، بەهاری و پاییزی مەڕ و بزنانی لێیە لە شەواندا.
حەوشێ/ĥewşê: نتـ:[ ئەند][ حەوش+ ئێ] حەوش.
حەوشی ئاژەڵان/ĥewşî ajeľan: نتـ:[ ئەند] پەرچە( ل)، ئاغەڵ. پەچە، هەوێز.
حەوشی پشتەوە/ĥewşî piştewe: نتـ:[ ئەند][ ئینگـ: backyard]
.
.
.
.