قووڵ/qûľ: ئان:

1 – سووتار، سوتال، کوور : شوێنی زۆر چاڵ.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 43} 

2 – چەپکە گیا یان گوڵ. 

3 – بیرەچاڵ، قووڵە، گۆم، مش : ئاوێکە پەی نەدات.  

قووڵاندن/qûľandin: کتپ: قووڵەکردن، بانگەوازی کەسێک لە دوورەوە.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 43}   

قووڵانن/qûľanin: کتپ: قوڵاندن، قاوکردن، هەراکردن، بانگ کردن.{ گیو، ل، 724} 

قووڵایی/qûľayî: نچ: قووڵی، چاڵی، ناخ، نزمایی، بەرمایی، کۆرانی : ئاستی قووڵی چشت. [ ئینگـ : Depth]

قووڵبوونەوە/qûľbûnewe: کتن:[ مجـ][ قووڵ+ بوونەوە] ووردبوونەوە.

قووڵک/qûľik: ئانتـ: چاڵ و قووڵکەی گچکە. 

قووڵکە/qûľike: نتـ: قۆقک، کورتک، کۆرت، چاڵ، قۆرت، ژینی، کووانوو، کوانک، ئاگران : چاڵێکە لە تەنیشت دۆڵیانی ئاشەوە ئاردەباری ئاشەوانی تێدەکرێت. 

قووڵکەستۆ/qûľikesito: نتـ: چاڵی گەردنێ، تینی، چاڵ نینک. 

قووڵکەی شانی/qûľikey şanî: نتـ:[ توێ][ هـ] چەڵەمە. 

قووڵگەی گەردن/qûľikey gerdin: نتـ: قوڕکی هەووک. 

قووڵکردن/qûľ kirdin: کتپ: کوور و قووڵ کردن. 

قووڵکردنەوە/qûľ kirdinewe: کتپ:[ مجـ] بەووردی سەرنج دانە قسە یان چشتێک. 

قووڵی/qûľî: نچ: قووڵایی، چاڵی، کوواهی، چاڵایی. 

 زاراوەی قووڵ لە واتای جیاجیا دا 

بەقووڵاچوو/be qûľaçû: ئانفا: [ ئینگـ : Hollow, sinking]

بەقووڵاچوون/be qûľaçûn: کتن: [ ئینگـ : ]

تێ قووڵاندن/tê qûľandin: کتپ: 

چاوەقووڵە/çawe qûľe: نتـ:[ نخ][ ڕۆژ] چاوقووڵكە، دەردی ڕشانەوە، ئازار و ئاهۆیەكی كوژندەیە.

چاو بەقووڵاچوو/çaw be qûľaçû: ئانفا: [ ئینگـ : ‌Hollow – eyed ]{ کەمالنامە، ل، 885 }

لێقووڵبوونەوە/lêqûľbûnewe: کتن: لێووردبوونەوە. 

.

.

.

.