ناو : ئه‌و وشەیه یە، سه‌ربه‌خۆ واته‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت که به کاته‌وه نه‌به‌ستراوه :
وه‌ک: کاوه، ساڵ، به‌رد، پیاوه‌تی، هه‌ولێر، ڕۆیشتن، په‌پووله، فڕۆک، به‌سته‌ڵه‌ک، هه‌ڵپه‌ڕکێ، تێ هه‌ڵکێشان.
{ تێبینی و ڕوونکردنه‌وه : که ده‌گووترێت ( به کاته‌وه نه‌به‌ستراوه) بۆیه یه هه‌تاکو ناوه‌کانی (ضرف زمان) وه‌ک : ڕۆژ، شه‌و، ساڵ، کات، مانگ، سات، …..هتد به‌ر ئه‌م پێناسه بکه‌ون و نه‌چنه ناو پێناسه‌ی کار( فعل : Verb)ـه‌وه، چونکه له‌و ناوانه‌دا ( کات) ناوه‌ڕۆکی وشه‌کانه نه‌ک پێیانه‌وه به‌ستراوه.}{ ده‌مڕاستی لێژنه‌ی کۆڕی زانیاری کورد}.
ناو له دوو ڕووه‌وه باس ده‌کرێت :
یه‌که‌م ناو له ڕووی پێکهاتنه‌وه
دووه‌م ناو له ڕووی واتاوه
.
1 § ناو له ڕووی پێکهاتنه‌وه ده‌کرێت به دوو به‌شه‌وه :
1 – ساده
2 – ناساده
ناساده‌ش ده‌کرێت به‌دوو به‌شه‌وه :
1 – لێکدراو
2 – دارێژراو
.
1 – ناوی ساده له سه‌رچاوه‌کانی ڕێزمان و فه‌رهه‌نگی کوردییدا :
هه‌تاوه‌کو ئێستا بۆ ئه‌م زاراوه‌یه، ئه‌م وشانه دانراون
1 – سه‌عید سدقی ( ته‌نیا)ی به‌کارهێناوه
2 – توفیق وه‌هبی ( ساده)ی له فه‌رهه‌نگه ئه‌نگلیزییه‌که‌یدا به‌کارهێناوه
3 – مه‌ردۆخ ( ساده)ی له فه‌رهه‌نگه‌که‌یدا به‌کارهێناوه
4 – شێخ محه‌مه‌د خاڵ( ساده)ی له فه‌رهه‌نگه‌که‌یدا به‌کارهێناوه
5 – کوردۆیێف ( ئاسان)ی له ڕیزمانه‌که‌ی به‌کارهێناوه
6 – ره‌شیدی کورد ( خوڕی)ی له ڕیزمانه‌که‌ی به‌کارهێناوه
7 – جگه‌رخوێن ( ساده)ی له ڕیزمانه‌که‌ی به‌کارهێناوه
8 – نووری عه‌لی ئامێن( په‌تی)ی له ڕیزمانه‌که‌ی به‌کارهێناوه
9 – هه‌ژار وا پێشنیاز ده‌کات که وشه‌ی ( ساکار) به‌کاربهێندرێت
پێناسه‌ی کۆڕی زانیاری کورد بۆ ناوی ساده :
ئه‌و ناوه‌یه که له ته‌نیا وشه‌یێک پێک هاتبێت، وەک :
به‌رد، با، مرۆڤ، گۆشت، ڕه‌گ، مه‌ڕ
.
2 – ناوی ناساده له سه‌رچاوه‌کانی ڕێزمان و فه‌رهه‌نگی کوردییدا :
هه‌تاوه‌کو ئێستا بۆ ئه‌م زاراوه‌یه، ئه‌م وشانه دانراون
1 – سه‌عید سدقی ( تێکه‌ڵ)ی به‌کارهێناوه
2 – توفیق وه‌هبی ( لێکدراو)ی له فه‌رهه‌نگه ئه‌نگلیزییه‌که‌یدا به‌کارهێناوه
3 – مه‌ردۆخ ( په‌یوه‌ست)ی له فه‌رهه‌نگه‌که‌یدا به‌کارهێناوه
4 – شێخ محه‌مه‌د خاڵ( )ی له فه‌رهه‌نگه‌که‌یدا به‌کارهێناوه
5 – کوردۆیێف ( بارگران)ی له ڕیزمانه‌که‌ی به‌کارهێناوه
6 – ره‌شیدی کورد ( لێکدائی)ی له ڕیزمانه‌که‌ی به‌کارهێناوه
7 – جگه‌رخوێن ( په‌رچه‌م )ی له ڕیزمانه‌که‌ی به‌کارهێناوه
8 – نووری عه‌لی ئامێن( ئاوێته)ی له ڕیزمانه‌که‌ی به‌کارهێناوه
9 – هه‌ژار وا پێشنیاز ده‌کات که وشه‌ی ( ) به‌کاربهێندرێت
لێژنه‌ی زمانه‌وانی کۆڕی زانیاری کورد بۆ پێناسه‌ی ناوی ناساده هیچ له پێناسه‌کانی ئه‌و زمانه‌وانه‌ی په‌سه‌ندنه‌کرد و له سه‌ر ڕا که‌وته داڕشتنه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی نۆی تر. له ئه‌نجامدا ناوی ناساده‌یان کرد به دووبه‌شه‌وه
1 – لێکدراو
2 – داڕێژراو.
پێناسه‌ی کۆڕی زانیاری کورد بۆ ناوی ناساده :
ئه‌و ناوه‌یه له وشه‌یێک و زیادی پێک هاتبێت، ئه‌وجا زیادییه‌که وشه بێت یا ئامراز، پێشگر، پاشگر یان هه‌ر شتێکی تر بێت.
ئه‌م پێناسه بۆیه په‌سه‌ند کرا، جونکه هه‌موو جۆره‌کانی ناساده ( لێکدراو و دارێژراو) ده‌گرێته‌وه، وەک :
مارماسی، به‌رده‌نوێژ، بن به‌رده‌قیله.
.
1 – ناوی لێکدراو
ئه‌و ناوه‌یه که‌وا به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو وشه‌ی واتاداری تێدا بێت، وەک :
دڵشاد، که‌ومار، ڕووپاک، شه‌وله‌بان، گوڵه‌گه‌نم، شه‌کره‌سێو، باگردێن.
.
2 – ناوی دڕێژراو
ئه‌و ناوه ناساده‌یه که ته‌نیا وشه‌یێکی واتادرای تێدا بێت، وەک :
داسوولکه، مه‌ردایه‌تی، ملوانکه، هه‌ڵکه‌وت، داهات.
.
2 § ناو لە ڕووی ژمارەوە :
{ تێبینی : بۆ هەر جۆرێک لە جۆرەکانی ناو ، دەتواندرێت ناماژەی پێ بکرێت بە ژمارە ، بە تاک و کۆ پۆلێن بکرێن.}
1 – ناوی تاک : بەو ناوە دەگووترێت کە بۆ تاکە کەسێک یان بۆ تاکە تشتێک بەکاردێت ، وەک :
کور ، کچ ، ژن ، جەقۆ ، چرا ……. هتد.
2 – ناوی کۆ : بەو ناوانە دەگووترێت کە بۆ کۆمەڵە کەسێک یاخود کۆمەڵە چ‌شتێک بەکاردێن، کە لە دوو کەس ێان لە دوو شت زیاتر بێت. لە زمانی کوردی‌دا ، بە هۆی نیشانەی تایبەتییەوە ناوێک لە تاکەوە دەگۆڕدێت بۆ کۆ ، بەم شێوانەی خوارەوە :
2.1 بەهۆی نیشانەی سەرەکی ( ان )، کە لە زمانی کوردی‌دا نیشانەی سەرەکی کۆیە ، دەچێتە سەر بەشی دواوەی ناو، لە کاتی وەرگرتنی نیشانەی کۆدا ، ئەگەر ناوەکە بە پیتی نەبزوێن کۆتایی هاتبوو، ئەوا هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نایەت ، بەڵکە وەک خۆی دەنووسرێت :
کوڕ | ان | کوڕان |
کچ | ان | کچان |
پیاو | ان | پیاوان |
ژن | ان | ژنان |
2.2 ئەگەر ناوەکە کۆتایی بە پیتی بزوێن هاتبوو، ئەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، واتە لە هەندێک حاڵەتدا پیتی ( ی ) نە بزوێن نێوان ناوەکە و نیشانە کۆیەکەوە.
مامۆستا | مامۆستایان |
چەقۆ | چەقۆیان |
2.3 ئەگەر ناوەکە کۆتایی هاتبوو بە پیتی بزوێن ( ە )، بەدوو جۆری نێشانەی کۆ ڕۆلی خۆی دەبێنێت.
2.3.1 جار جۆری وشەکە بڕیار لەسەر گۆڕانکارییەکان دەکات ، وەک ( قوتابخانە) ( ە) لە نێوانیان تێدەچێت.
قوتابخانە | ان | قوتابخانان |
2.3.2 زۆرجار جۆری وشەکە بڕیار لەسەر گۆڕانکارییەکان دەکات ، وەک ( سەوزە ، میوە ) کە ئامرازی کۆی جودا لە ( ان ) دەگرێتە خۆ وەک : ( جات ، وات ، هات).
سەوزە | وات | سەوزەوات |
میوە | جات | میوەجات |
میوە | هات | میوەهات |
وەک دەبیندرێت هیج پیتیک لەو نێوانەدا وون نابێت، وە ئەگەر بێتوو ئەو کارە ئەنجام بدەین ، واتا تیپی بزوێنەکەی ( سەوزە یاخود میوە ) بپسین ، واتایەکی دیکەمان دەدات بە دەستەوە کە سەرکەوتوو نابین تێیدا:
سەوزان ، میوان .
لای هەموومان ڕوونە میوان واتای کۆی ( میوە ) ناگەیەنێت، بەڵکو بە واتای سەدانیکەر دێت.
2.4 بە هۆی ئەو نیشانانەی کە کەمتر باوە یان ناسەرەکیین لە ( ان) نیشانەکانی ( ات ، جات ، وات ، هات و گەل ، ەها ) دێت. ناسەرەکی ئەم ئامرازانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تەنها دەچنە سەر چەند ناوێکی دیاریکراو. بەرەڤاژۆکە لە تاکەوە دەبات بۆ کۆ.
باخ | ات | باخات |
ماڵ | ات | ماڵات |
ماڵ | ان | ماڵان |
{ ئەگەر سەرنج بدەین ( ماڵات ) و( ماڵان ) هەردووک ( کۆ) ن ، هەردووک واتا بەخشن، بەڵام واتای جودا }.
دێ | هات | دێهات |
ئامرازی کۆی ( گەل) تایبەتمەندیەکی خۆی هەیە لە زمانی کوردییدا. کە کاتێک دەچێتە سەر ناوێکی دیارکراو و دەیکات بە کۆ.
مێ | گەل | مێگەل |
کوڕ | گەل | کوڕگەل |
ئەم وشە کۆیە دەتواندرێت وەک تاک هەڵسووکەوتی لەگەڵ بکرێت و دیسانەوە کۆ بکرێتەوە
مێگەل | ان | میگەلان |
کوڕ | ان | کوڕگەلان |
ئامرازی کۆی ( ەها ) تایبەتمەندیەکی خۆی هەیە لە زمانی کوردییدا. کە کاتێک دەچێتە سەر ناوێکی دیارکراو و دەیکات بە کۆ.
جار | ەها | جارەها |
ساڵ | ەها | سالەها |
.
3 § ناو لە ڕووی ناسینەوە
لە زمانی کوردییدا ناو لە ڕووی ناسینەوە دابەش دەکرێت بە دوو بەشەوە وەک : نەناسراو و ناسراو.
3.1 ناوی نەناسراوی تاک :
بە و ناوە دەگووترێت کە بۆ حاڵەتی نەناسراوی بەکاردێن، ناوی نەناسراویش هەندێک جار بەهۆی نیشانەی نەناسراوی دروست دەبێت، نیشانەی نەناسراویش ( ێ _ یک ، ەک )، کە دەچێتە بەشی دواوەی ناوەکە، هەندێک جاریش بەبێ نیشانە ناوەکە خۆی نەناسراوە.
کوڕ | ێ | ێک | کوڕێ | کوڕێک |
کوڕ | ەک | کوڕەک | ||
چرا | یەک | چرایەک | ||
چرا | یێ | چرایێ | ||
چرا | یێک | چرایێک |
:: کوڕێک هاتە ماڵمان
:: نازدار چرایێک بکڕە
3.2 ناوی ناسراوی تاک :
لە زمانی کوردی‌دا بە چەندین شێوە ناو دەبێتە ناسراو :
3.2.1 بە هۆی نیشانەی ( ەکە ) یان هەندێک جار بە نیشانەی ( ە ) ناو دەبێتە ناسراو، ئەم نیشانە یە دەچێتە سەر بەشی دواوەی ناو و لە نەناسراوەوە دەیکات بە ناسراو، وەک :
کوڕ | ەکە | کوڕەکە | ||
چرا | ەکە | چراکە | بەتێچوونی بزوێن | |
چرا | ەکە | ی | چرایەکە | بەپەیدابوونی دەنگدار |
برا | ەکە | براکە | بەتێچوونی بزوێن | |
برا | ەکە | ی | برایەکە | بەپەیدابوونی دەنگدار |
لێرەشدا دەبێت ئاگادرای پیتی بزوێن و پیتی نەبزوێن( دەنگدار) بین، چونکە بە هۆی بوونی پیتی بزوێن لە کۆتایی وشەوە، ئەوە گۆڕانکاری ڕوودەدات، هەروەکو لەم نموونانەی سەرەوە دەرکەوتووە.
————————————————–
3.2.2 بە بێ نیشانەی ( ەکە )، لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا ناو دەبێتە ناسراو :
ناوی تایبەتی ناسراوە ، وەک
ناوی کەسی : ئازاد، بەناز، ئەحمەد، شیلان ……
ناوی ئاژەڵ : شێر، گورگ …..
ناوی ووڵات : عێراق، ئێران …..
ناوی هەرێم : کوردستان، باسک ……
ناوی شوێن : شەقڵاوە، قەلادزێ، عەنکاوە، هەڵشۆ، گردجۆتیار، بیستانە …….
+++++++++++++++++++++++++++++++++
3.2.3 ئەگەر ناوێک بە هۆی ئاوەڵناوی نیشانەوە دەست نیشان بکرێت، ئەوە ئەو ناوە دەبێتە ناسراو، وەک :
:: ئەم کورە زیرەکە
لێرەدا وشەی ( کوڕ ) ناسراوە، چونکە بەهۆی ئاوەڵناوی نیشانەی ( ئەم ……… ە ) دەست نیشانکراوە.
.
4 § ناو لەڕووی هەبوونەوە :
بەو ناوانە دەگووترێت کە بوونێکی سەربەخۆ و واقیعیان هەیە وەبەر یەکێک لە هەستەکانی مرۆڤ دەکەون ، بۆ نموونە :
دار، پەنجەرە، کورسی، مێز
ناو له ڕووی واتاوه
.
.
.
ڕێزمانی کوردی – شێوەزاری کەڵهوڕی
ماموەستا ( نیعمەت عەلی سایە)
ناو لە ڕووی چەشنەوە دابەش دەکاتە سەر دووجۆری ناو : ناوی بەرجەستە( ماددی) و ناوی ( مەعنەوی) :
: ناوی بەرجەستە ( ماددی) : ئەو ناوەیە کە بەرهەست دەکەوێت وەک :
:: ئاسن، باڵاجوو بڵێزە، بێخ، پەڵکانە، پرشنگ، دارخورما، دش، دڵیر، کونجی، گەرمەسێر، گزنگ، گوردە، مەڵاژگ، مێخ، مێرزا، ….. هتد.
ئەگەر بەراوردی ئەم ناوانە بکەین، دەبینین دوو جۆرن :
ناوی تایبەتی : وەک : پەڵکانە، دارەخوەما، دلێر، گەرمەسێر، مێرزا….هتد
سا ناوی تایبەتی ناوی کەسێ یان شتێکی تایبەتە.
:: دلێر ناوی کەسێکە
:: گەرمەسێر ناوی ناوچەیەکە
:: دارەخوەما ناوی شوێنێکە……هتد. ئەم ناوانە ناوی تایبەتین.
ناوی گشتی : وەک : بڵێزە، پرشنگ، دش، سێخ، گوردە…هتد.
لە ناوی یەک کەس یان یەک شت زیاترە.
ناوی گشتی دەبێتە دوو بەشەوە :
ناوی تاک : وەک : ئاگربەرەک، دەروەن، سەقام، کەژ، مژ، نەوکەر …هتد.
ئەو ناوەیە کە کەسێک، جانەوەرێک، شتێک، دەگرێتەوە.
.
ناوی سێ پشتەکی، ناوی سێییینە، ناوی سیانی.
ناوی کۆ.
ناو بە پێی ڕەگەز.
ناوی گشتی
ناوی ناسەکی (اسم العلم)
ناوی کارا
ناوی کار، ناوی فرمان. ناوی مایەکی( ماددەی)
ناوی بێلایەن،
کورتەناو
ناوی نێرەکی
ناوی لێکدراو
ناوی خواستەنی
ناوی ناوکۆ، ناوی هاوبەش
ناوی داڕێژە، داڕشتی
نازناو
درێژەناو
ناوی ناسەنی( الاسم المعرف)
ناوی واتایی.(اسم المعنوی)
ناوی تاک
ناوی بەرکار
ناوی مێیەکی، ناوی مێ
ناوی نەناسەکی( اسم النکرة)
ناو پاشناو، ناو و ناسناو.
.
.
.
.