رێنووس/řênûs: ن:[ ئینگـ: Spelling].

بۆ ناسێنەوەی دەنگ بزوێنەکانی زمانی کوردی و جیاکردنەوەیان لە دەنگە دەنگدارەکان، دوو بنە( قاعیدە) ی داری کراوی  خوارەوە ، دەخەینە بەرچاو :

1 – دەنگ بزوێنەکانی زمانی کوردی ( لە تیپی ئەلفوبێی کوردی : ئارامی ) دا، قەت ناکەونە سەرەتای وشە وە، چونکە سازێندراوی ( ئـ  + بزوێنەکان ) سەرەتای پیتەبزوێنەکانمان بۆ دەڕەخسێنێت.

2 – دەنگ بزوێنەکانی زمانی کوردی ( لە تیپی ئەلفەبێتی کوردی : ( لاتینی) و ( ئاڤێستایی))  دەکەونە سەرەتای وشەوە.

3 – لەنووسینی کوردیدا، هەرگیز دوودەنگ بزوێن پێکەوە و شان بەشانی یەک لە یەک وشەدا نایەن.، بەڵام لە هەندێ شێوەزاری زمانی کوردی، ئەم  ڕێبازە ناگرێتەوە.

ئەگەر دەنگە دەنگدارەکانی زمانی کوردی بە(Consonants) زمانی ئینگلیزی بە( C ) و دەنگبزوێنەکان( Vowels ) بە( V ) نیشان بدەین، فۆرمولی دەنگ و دەنگبزوێنەکانی ئەم وشانەی خوارەوە بەم تەرتیبە دەبن :

   دۆ               do    C+ v   دەنگدار + بزوێن 
   باش    baš  C+ v + c   دەنگدار + بزوێن + دەنگدار
   ئاسۆ   aso c+ v+ c+ v   دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ بزوێن
   بەفر    befir c+ v+ c+ v   دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ بزوێن ( بزرۆکە)+ دەنگدار 
   سارم   sarim c+ v+ c+ v   دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ بزوێن ( بزرۆکە)+ دەنگدار 
   کۆتر     kotir c+ v+ c+ v   دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ بزوێن ( بزرۆکە)+ دەنگدار 
   کورسی  kursî c+ v+c +c+ v   دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ دەنگدار + بزوێن
   یارسان   yarsan   c+ v+c +c+ v+ c   دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ دەنگدار + بزوێن+ دەنگدار
         

.

.

.

.

سەرچاوەی  ئەم مژارە :

ڕێنووسی سادەی کوردی : کریم دانشیار. www.bokan.de