ڕێزمان (Grammer )) وه‌ک مادده‌یه‌کی زانست یه‌کێکه له به‌شه پێکهێنه‌ره‌کانی زمان‌ناسی و بریتییه له کۆمه‌ڵێک یاسا و ده‌ستوور له باره‌ی گۆڕێنی وشه و چوونه‌پاڵ یه‌کدی وشه له ڕسته‌دا. زاراوه‌ی( Grammer) له زمانی یۆنانییه‌وه وه‌رگیراوه و وه‌ک ئاشکراشه بناغه‌ی ڕێزمانی زانستی له یۆنانی کۆندا دامه‌زراوه. به زمانی یۆنانی به رێزمان ده‌ڵێن (Grammatika ) که واتای ( هونه‌ری نووسین) ده‌گه‌یه‌نێت. به‌م جۆره زانایانی زوو وا ته‌ماشای رێزمانیان ده‌کرد که ده‌بێت به‌ر له هه‌رچی له ڕووی ڕێنووس و له ڕووی شیوازهوه، مرۆڤ فێری ڕاست نووسی بکات[1].
ڕیزمان له ووردترین که‌ره‌سته‌یه‌وه که ده‌نگه و تاوه‌کو ئالۆزتین بابه‌تی که ڕستەسازییە . هە موو ئەم بابەتانە له سێ بەشی سه‌ره‌کی ئامادەکراون.
یه‌ک : فۆنێتک ( ده‌نگسازی یان زانستی ده‌نگ)
دوو : مۆرفۆلهژی ( به‌شه‌کانی ئاخاوتن)
سێ : سینتاکس ( ڕسته‌سازی)
د. ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف – ڕیزمانی کوردی – به‌رگی یه‌که‌م ( مۆرفۆلۆژی) به‌شی یه‌که‌م . ناو، ل، 3. 1979. [1]