نەڕ /neř: ن: ناوەڕاستی شان و پشت ئەستوونەکەی نا بە نەڕەی شانییەوە.
نەڕە/neře: ن: سەری تشت.{ خاڵ، ب 3 ، ل، 479}
:: دارەکەی ناوە بە نەڕەی شانییەوە.
نەڕەی شان/neřey şan: نتـ: سەری شان : نەڕی شان.
.
.
___________________
نەڕاندن/neřandin: کتپ:[ دەنگ] قیڕاندنی گیانداری گەورە، بە توندی تووڕەبوونیدا.
نەڕانن/neřanin: کتپ: نەڕاندن.
نەڕە/neře: ن:[ دەنگ]
1 – دەنگی قیڕاندنی شێر، نەعرەتی نییڕە، مۆڕی، شییڕە.{ گیو، ل، 875}
2 – ئەرین _ ئەریین ( کباک) : دەنگێکی زۆر بڵند و بەهێز.
:: نەڕەی شێر.
:: نەڕنەڕی شێرە.
{
شـێـری نـەڕ وەک لـە ناو بێشە نەما
گورگ و مام ڕێوی دێنە ڕەقس و سەما
}{ حاجی قادری کۆیی}
یان
{
}{ حاجی قادری کۆیی}
نەڕەنەڕە/neřeneř: ئانتـ:[ دەنگ]
نەڕەی یەک لە دوای یەک.
گوومگووم _ گوومین، مخین: لەکاتی تووڕەیی و کوژراندا.
{
نەڕە نەڕ هەی بەدفەڕ
هەی خائین هەی جاشەکەر
}{ }.
نەڕەدێۆ/neředêw: ئانتـ: بریتییە لە مرۆڤێکی کەتەی قەبەی دەنگ گەورە.
نەڕەنەڕەکردن/neřeneřkirdin: کتن:[ دەنگ] نییڕاندن.
.
.
.
.