تەرس¹/ters: ن:[ ئەردە] گوووپیسایی ئەسپ، ماین و ئێسترووڵاغی بەرزە.
تەرس وگووتێكەڵ كردن/tersǔgǔ těkeľkirdin: كتپ:[ ئد] زۆرترسان.
تەرسەقول/tersequl: نتـ:[ تەرس+ ئە+ قول] پیسایی كەر و گوێدرێژ، قەرسەقول.
تەرسی وشك/tersî wšik: نتـ: پەیین، پەین، سەنێر( هـ).
.
.
________________________
تەرس²/ters: ن:[ هـ، زا] ترس.
تەرسەزاڵ/terse zaľ: ئانتـ:[ هـ][ تەرس+ئە+ زاڵ] ترسەنۆك.
تەرسنایی/tersn: چ: [ هـ ] ترساندن.
تەرسنەر/tersne: ئانفا:[ هـ] ترسێنەر.
تەرسەنۆك/tersenok: ئانتـ:[ تەرسەن+ ئۆك] بەزدۆنەك ( كباك) ترسنۆك، تەرسەنۆك، قزە.
تەرسەنۆكی/tersenokî: نچ:[ تەرسەن+ ئۆك+ ئی] بەزدۆنەكی، ترسەنۆكی.
تەرسۆك /tersok: ئانتـ:[ تەرس+ ئۆك] ترسەنۆك.
.
.