پەڕە/peře: نتـ[ پەهلەوی : پەررەک]
1 – [ كۆن] پەڕەی ئاشی. پەلە ئاساو : چەند تەختەیەک وەک كەوچک كە لە تۆپی ئاش دەبەسترێت، هەتا ئاو بەتەوژمی خۆی بیانسووڕێنێت و تۆپەكە وەگڕبخات.
2 – [ مێکـ] هەر شتێكی زیدەی دەوری چەرخ و تۆپ لە ئامراز و مەكینەی تر دا.
3 – [ پیش] شیكردنەوە و لێكجوێكردنەوەی لۆكە، خوری بەكەوان. كاری هەلاج.
4 – [ ڕۆژنا] لاپەڕەی پەرتووک لەدەفتەر.
:: كاغەزی دەفتەر لە دوولاپەرە پێكهاتووە.
پەڕەكە/peřeke: نتـ:[ پەڕە+ كە]
1 – پەڕەی شت وەک پەڕەی ئاش.
2 – وۆڵە ستۆنایت.[ ئینگـ : tabular spar , wollastonite]{ شەوکار، ل، 619}
پەڕەكەر/peřeker: نفا:[ هـ][ پەڕە+ کەر] هەللاج، پەڕەوان : كەسێكە كە بەكەوان و كوتك لۆكە و خوری شێ بكاتەوە.
پەڕەكەری/peřekerî: نچ:[ پەڕەکەر+ ی] ئەوەی پێوەندی بە پیشە و كاری هەللاجییەوە هەبێت، پەڕەوانی.
پەڕەكردن/peřekirdin: كتپ:[ پەڕە+ کردن] لۆكە و خوری بەكوتک و كەوانی كارگەچیان، فش و لێک بڵاو و شێكردنەوە، هەللاجی كردن.
پەڕەكەیی/peřekeyî: ئانتـ: ڕووتەخت. [ ئینگـ : tabular]
پەڕەكەی ئاسۆیی/peřekey asyaw: نتـ:[ پەڕەكەی+ ئاسۆیی] [ ئینگـ : tabula]
پەڕەكەی ئاسیاو/peřekey asyaw: نتـ:[ پەڕەكەی+ ئاسیاو] پەڕەی ئاشی.
پەڕەكەی کڵۆم/peřekey kľom: نتـ:[ پەڕەكەی+ کڵۆم] پەڕەی داخستن، پەڕەی دەرگای كڵۆمدان، دیش.
بە پەڕەكردن/be peřekirdin: كتپ: لێک هەڵوەشاندنەوەی لۆكە و خوری بەكەوان.
پەڕەی چاو/peřey çaw: نتـ:[ هـ][ توێ] پیلووی چاو.
پەڕەی چیکەنە/peřey çîkene: نتـ:[ هـ][ زیند] پووڵەکەی پشتی ماسی : ئەو پەڕانەیە چیکە نەی دەخولێنێتەوە.
پەڕەی گوێ/peřey gwê: نتـ:[ توێ] پەلکەی گوێ، نەرمڕیی گوێ، چیچکەی گوێ.
.
.
_____________________
پەڕە/peře: نتـ:[ ڕوو][ پەڕ+ ـە] پەلک، بەرگی گوڵ.
:: هەر دەڵێی پەڕەی گوڵە،
:: لە پەڕەی گوڵ ناسكترە.
.
.
___________________
پەڕە/peře: ئاك:[ كباک، زا] لا، لایەن، تەرەف.
.
.
.
.