جیهان/cîhan: ن:

1 – دنیا _ دونیا، جەهان( کباک)، گێتی: ئەو شوێنە پانوبەرینەیە، كە هەموو جۆرە زیندەوەرێک تێیدادەژێت.

2 – رۆژگار، ڕۆژان.

جیهانا خەونا/cîhana xewna: نتـ:[ جیهان‎+ ئا+ خەون+ ئا]

جیهانەوان/cîhanewan: نتـ:[ مجـ][ جیهان+ ئەوان] سیفەتی پادشای گەورەیە.

جیهانبەخش/cîhan bexiş: ئانتـ:[ جیهان+ بەخش(بەخشین)] زۆرلێبور، فرەچاوپۆش.

جیهانبین/cîhanbîn: نفا:[ جیهان+ بین(بینین)] بینەری جیهان، سیفەتی چاو.

جیهانبینی/cîhanbînî: نفا:[ڕامیا][ جیهانبین+ ئیی] كۆی بیروبۆچوونەكانی تاكێک یان قوتابخانەیەكی ئایینی، فەلسەفی یا ڕامیاری سەبارەت بەدیاردەكانی جیهان[ ئینگـ : world-view].{ هەژیر. ل. 456}.

جیهان تەوەری/cîhan tewerî: نتـ:[ ئینگـ : cosmo centric]{ شەریفی، ل، 97}.

جیهانخواز/cîhan xwaz: نفا:[ مجـ][ جیهان+ خواز( خواستن)] پادشای مەزنی وڵاتستێن.

جیهانخوازی/cîhan xwazî: نفا: جیهانی بوون.[ ئینگـ : globalism]{ شەریفی، ل، 172}.

جیهانگەڕ/cîhangeř: نفا:[ جیهان+ گەڕ( گەڕان)] گەرۆک، فەرزەن، گەشتیار، جیهان توێژ : كەسێک ل جیهانێ دگەریت بۆ كارێن زانین.

جیهان گەڕاو/cîhangeřaw: نفا:[ ئد][ جیهان+ گەڕاو( گەڕان)] دنیادیدە، كەسێک كە ئەزموونی زۆری لەدنیا هەبێت.

جیهانگر/cîhangir: نفا:[ جیهان+ گر(گرتن)] جیهانگیر، گێتیگڕ. 

جیهانگرتن/cîhangirtin: كتن:[ جیهان+ گرتن] گێتی گرتن.

جیهانگیر/cîhangîr: نفا:[ جیهان+ گیر(گیران)] جیهانگر، گێتیگر، سەروار، سەردار، سەمیان. دەسەڵاتدار.: بۆشاهان و هەوریش بەكاردەهێندرێت.

جیهانگیری/cîhangîrî: نچ:[ جیهانگیر+ ئی] سەرداری، سەروەری، سەمیانی، گلۆبالیزاسیۆن، جیهانگری.[ ئینگـ : imperialism]{ شەریفی، ل، 189}.

جیهانناسی/cîhannasî: نتـ: ناسینی جیهان، ناسینی كائینات[ ئینگـ : cosmological]{ شەریفی، ل، 97}.

جیهان نوێن/cîhan nwên: نتـ:[ جیهان+ نوێن] شانەدەری جیهان.

جیهانی/cîhanî: نچ:[ جیهان+ ئی]

1 – گەردوونی، نێو دەوڵەتی، گشتی و تەواوداگر.

2 – یەک كەس لە خەلكی جیهاندا.

جیهانیان/cîhanyan: نتـ: خەلكی جیهان، تەواوی خەلكی جیهان.

جیهانی ئایدیال/cîhanî ayidyal: نتـ:[ جیهانی+ ئایدیال] باشترین نموونەی جیهان، جیهانی نموونە.[ ئینگـ : ideal world]{ شەریفی، ل، 186}.

جیهانی ئازاد/cîhanî azad: نتـ:[ڕامیا] جیهانی یەكەم : ووڵاتانی سەرمایەدار و پێشكە وتوو.

جیهانی باڵا/cîhanî baľa: نتـ: جیهانی سەرەوە.[ ئینگـ : transendental world]{ شەریفی، ل، 340}.

جیهانی دەرەكی/cîhanî derekî: نتـ: جیهانی راستەقینە.[ ئینگـ : external world]{ شەریفی، ل، 149}.

جیهانی دووەم/cîhanî duwem: نتـ:[ڕامیا] ووڵاتانی سۆسیالیستی پێش هەڵوەشانەوەی یەكێتی سۆڤێتی پێشوو.

جیهانی سێهەم/cîhanî sêhem: نتـ:[ڕامیا] ووڵاتانی دواكەوتوو یان لە دۆخی گەشە سەندندان.[ ئینگـ : Third world] 

جیهانی مادی/cîhanî madî: نتـ: دنیای مادی.[ ئینگـ : corporal world]{ شەریفی، ل، 96}.

جیهانی نادیار/cîhanî nadiyar: نتـ: جیهانی نابەرهەست.[ ئینگـ : invisible world]{ شەریفی، ل، 203}.

جیهانی وێب فراوان/cîhanî wêb firawan: نتـ، شڕ:[ ئای تێ][ ئینگ : www World wide web]

                                                                                                          

بەجیهانیبوون/becîhanîbûn: كتن:[ بە+ جیهان+ ی+ بوون]

1 – جیهانگیری.

2 – ناوبانگدەركردن لە سەرانسەری جیهاندا.{ هەژیر، ل، 457}.

بەجیهانی كردن/be cîhanîkirdin: كتپ:[ بە+ جیهان+ ی+ كردن] ناوبانگ پێدەركردن لە سەرانسەری جیهاندا.

پاڵه‌وانی جیهان/paľewanî cîhan: نتـ:[ وەرزش][ پاڵه‌وانی+ جیهان][ ئینگـ : world crown]{ فەرهەنگی وەرزش، ل، 126}. 

جامی جیهانی/cîhan: نتـ:[ وەرزش][ جام+ ی+ جیهانی][ ئینگـ : world cup]

.

.

____________

جیهانگر/Cîhangir: ن:[ ناڤ] ناوی نێرینەیە.

جیهانگیر/Cîhangîr: ن:[ ناڤ] ناوی نێرینەیە.

.

.

.

.