بێپایان/bêpayan: ئانتـ:[ بێ+ پایان]

1 – بێدوا : بێسنوور و خەرجی كۆتایی نەیەت.

2 – ڕەها.[ ئینگـ : absoluter]

:: ئاسمانی بێ پایان.

:: هێزی بێپایان.

:: سوپاس و پێزانینێکی بێپایان.

{

ئاخر سەفەرن، را خەیلێ دوورەن

مەنزڵ بێپایان تۆشە زەروورەن

}{ مەولەوی}.

بێپایان بوون/bê payan bûn: كتن:[ بێ+ پایان+ بوون] دومایی وكۆتایی نەبوون.

بێپایانی/bêpayanî: كتن:[ بێ+ پایان] بێدوایی.

                                                                                                                                                                                                       

پاڵەپەستۆی بێپایان/paľepestoy bêpayan: نتـ: [ ئینگـ: absoluter pressure]

چڕی بێپایان/çiřî bêpayan: نتـ: [ ئینگـ: absoluter density]

دۆزینەوەی ئامانج لە بێپایان/dozînewey amanic le bêpayan: نتـ:

شفرەی بێپایان/şifrey bêpayan: نتـ: [ ئینگـ: absoluter zero]

شێی بێپایان/şêy bêpayan: نتـ: [ ئینگـ: absoluter humidity]

نرخی بێپایان/nirxî bêpayan: نتـ: [ ئینگـ: absoluter value]

هەڵەی بێپایان/heľey bêpayan: نتـ: [ ئینگـ: absoluter error]

.

.

.

.