تەگبیر/tegbîr: ن:

1 – ئاكام و چارەی كار، رێیچارە، تەوم.

2 – مشوور.

تەگبیربۆكردن/tegbîrbokirdin: كتپ :[ تەگبیر+ بۆ+ كردن] ڕێیچارە و چارەسەری مەسەلەیەك بۆ كەسێك دیتنەوە.

:: قەرزێكی زۆرم لە سەرە ئەگەر تەگبیرێكم بۆ نەكەن سەر و ماڵم تێدا دەچێ !.

تەگبیربەتاڵ بوون/tegbîrbetaľbǔn: كتن:[ تەگبیر+ بەتاڵ+بوون] بێ ئاكام بوونی مشوور و چارە.

تەگبیربەتاڵ كردن/tegbîrbetaľkirdin: كتپ:[ تەگبیر+ بەتاڵ+ كردن] بێ ئاكام كردنی تەگبیر و چارە.

{ نەمزانی تەقدیری خودای تەگبیری عەبدی بەتاڵ دەكات}{گەنج. ل. 263}.

تەگبیركەر/tegbîrker: ئا نفا:[ تەگبیر+ كەر( كردن)] كەسێك كە بۆ چارەی كارێك بیردەكاتەوە، كەسێك كە بۆ عیلاجی كار و ئارێشەیەك مشوو ری لێدەخوازن.

{ ژنێك بوو لە قەدیمەوە هەم تایەن، هەم سەرسپی، هەم تەگبیركەری خەزاڵ بوو}{لاس وخەزاڵ. ل.60}.

تەگبیركردن/tegbîrkirdin: كتپ:[ تەگبیر+ كردن]

1 – بیركردنەوە و ئاكامی كارێك لەبەرچاوگرتن، ڕێی چارە و عیلاج دیتنەوە.

2 – مشووركردن، ڕاخواستن.

تەگبیرگەیشتن/tegbîrgeyištin: كتن:[ تەگبیر+گەیشتن] ڕێی چارەیەكی باشتر هەبوون.

:: ئەرێ ئەو قسەم تەگبیری دەگاتێ ؟.

تەگبیرویستن/tegbîrwîstin: كتن:[ تەگبیر+ ویستن] پێویست بەتەگبیر هەبوون، ڕێی چارەدۆزینەوە.

.

.

.

.

.