پەتا/peta: ن:[ نخ]
1 – ئاسیو، ئاهوو، دەرد، درم _ درمانە _ درمی، گیرۆ : هەر گواڕنکارییەک لە هەوا و زەوی دا زیان بە ڕووک بگەیەنێت.[ ع : الامراض الانتقالیة]{ بەدران حەبیب}
2 – نیوەنمەک و شەڵتەی گەرمی سەربرین.
3 – گرانەتا : نەخۆشییەكی پێ درێژە بۆ مرۆڤ و مالات.[ ئینگـ: pest]
پەتا چەپەڵە/peta çepeľe: نتـ:[ نخ] نەخۆشیی پرمەترسی و گیرۆ.
پەتا وەرزییەکان/peta werizîyekan: نتـ:[ نخ] بەو نەخۆشییانە دەگووترێت كە لەڕێگای ڤایرۆسەوە بڵاودەبنەوە. لەوەرزی پاییز و زمستان دا گۆڕانكارییەكی خێرا لە ئاووهەوادا ڕوودەدات، كاتێک كە لەوەرزی گەرماوە پێ دەنێینە ناو وەرزی سەرما هەندێک میكرۆب گەشەونما دەکەن و دەبنە هۆی چاڵاک بوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت. بێجگە لەمەش دەبنەهۆی ئازاری قوڕگ، ئاڵووکەوتن لەوزەتێنەكان.
.
.
.
.