دز¹/diz: ئان:[ ئاڤێسـ: asat : دەسە]

1 . ئەبابۆز _ ئەبەبۆز( عەبابۆز چەتە، تاڵانكەر، پیاو( ڕووتكەرەوە، ڕووتەوەكەر).

2 . دەستپیس، دزەک _ دزۆک_ دزۆكەر، كەلەمە( کباک)، كرۆكە، ناپاک.

:: دیت ئەزم، نەتدیت دزم.{پپ}.

دزاندن/dizandin: کتپ:[ کباک]

دزانە/dizane: ئاكتـ:[ دز+ ئانە]

1 . دزئاسایی، بەشێوەی دز.

2 . بەنهێنی، دزە، بەبێدەنگ، بێسرپە، سووک، لەسەرخۆ.

دزبازار/ dizbazar: نتـ:[ دز+ بازاڕ] شوێنێک وەک بازاری شێواو و پڕ لە دز و ساختەچیی.

:: دز بازڕای شیواوی دەوێ.{ پپ}.

دزتەنیی/diztenîy: ئان:[ دزی+ تەنیی] دزدیتنیی، شتێ كە بۆ دزیین دەست دەدات، شتێک كە سەرنجی دز ڕابكێشێت و بیدزێت.{شوان، ل، 596}.

دزجار/dizcar: ئانتـ: جێی دز: شوێنێكە كە دزی زۆربێت.

دزدەریا/dizderya: نتـ:[ دز+ دەریا] دزی دەریا.

دزدەسەک/dizdesek: نتـ:[ هـ][ دز+ دەسەک( دەستەک)] دزدەستەک، دەسكیس.

دزدەسەکی/diz desekî: ئانتـ:[ هـ][ دزدەسەک+ ئی] دزدەستەکی، دەسکیسی.

دزدەستەک/dizdestek: نتـ:[ دز+ دەستەک] دەستکیس، یاریكار و ڕێنیشاندەری دزان.

دزران/dizran: كتپ :[ كارابزر] دزی كران.

دزراو/dizraw: ئانفا:[ دزران] چشتێكە لە دز بردبێتی.

دزكۆژە/dizkoje: نتـ:[ دز+ كۆژ+ ئە] دز شارەوە، كەسێكە دزان پەنا بدات.

دزكۆژگە/dizkojige: نتـ:[ دز+ كۆژ+ گە] حاشارگەی دزانە : جێگایەكە دزان چشتمە كی دزیاری یا خۆیانی تێدا بشارنەوە.

دزكۆشكە/dizkoŝike: نتـ:[ دز+ كۆشكە] دزكۆژگە: شوێنێكە لە دز خۆی تیا حەشار بدات.{ خاڵ، ل، 118}.

دزگا/dizga: نتـ:[ دز+ گا] دزكۆژگە.

دزگە/dizge: نتـ:[ دز+ گە] دزكۆژگە.

دزگەردەنە/dizgerdene: نتـ:[ ئەردە][ دز+ گەردەنە] جەردە، چەتە، ڕێگر.

دزۆك/dizok: ئانتـ:[ دز+ ئۆك] دز.

دزۆكەر/dizoker: ئانتـ:[ کباک][ دز+ ئۆكەر] دز.  

دزۆكەری/dizokerî: نچ:[ کباک][ دزۆكەر+ ئی] دزێتی.

دزێتی/dizê: نچ:[ دز+ ئێتی] دزیەتی، ئەبابۆزی، دزێتی، چاپ و گووپ، چرپ و چاپ، بردنی ماڵی خەڵک بە نهێنی: پێشەی دزێتی.

دز و درۆزن/diz û dirozin: نتـ:[ دز+ و+ درۆزن] كۆمەڵێ پیاو خراپان.

دزیا/dizya: ئانفا:[ هـ] دزیێ، دزراو. { وشەنامە، ل، 446}.

دزیار/dizyar: نتـ:[ دز+ یار] دەسكیس، دەستكیس.

دزیاری/dizyarî: نچ:[ دزیار+ ئی] دەسكیسی، دەستكیسی: ووڵاخ و ئاژاڵ و كەل و پەلـی دزراو.

دزیاگ/dizyag: ئانتـ:[ دز+ یاگ] دزراو، چرییاگ.

دزیای/dizyay: كتن:[ هـ] دزران.

دزیەتی/dizyetî: نچ:[ دز+ یەتی] دزێتی.

دزیەنە/dizyene: ئاكتـ:[ هـ] لەدزییدا، لەدزێتیدا.

دزیەی/dizyey: كتن:[ هـ] دزین.

دزیەیۆ/dizyeyo: كتن:[ هـ] دزینەوە.

دزیتەنی/dizîytenî: نتـ:[ دزی+ تەنی] كەل و پەل وچشتێكە شایانی دزرانی بێت.

دزیكەر/dizîker: ئانفا:[ دزی+ كەر( كەدەێ)] ئەو كەسەیە دزییان دەكات.

دزیی كردن/dizîy kirdin: كتپ:[ دزی+ كردن] ئەبابۆزی و دەست پیسی كردن: دزینی چشتی مەردووم.{ خاڵ، ل، 118}.

دزی لێكران/dizîy lěkirdin: كتپ:[ كارابزر][ دزی+ لێ+ كران] .

دزی لێكراو/dizîy lěkiraw: ئانفا:[ ]       .

دزین/dizîn: کتپ:[ دز+ ئین] دزیین : بردن، ماشینەوە.

:: نەسرین بازنێکی زێڕی دزی.

دزیی/dizîy: نچ:[ دز+ ئیی]

1 . پیشەی دزان، ئەبابۆزی، دەست پیسی: كاری دزین.

2 . نهێنی، پەنهانی. {خاڵ، ل، 118}.

3 . ماڵی دزراو، شتی دزێتی.

دزیی لێكردن/dizîy lêkiran: كتپ:[ دزیی+ لێ+ كردن] لێ دزیین، چزە لێدان.

دزیی و فزیی /dizyî û fizîy: نتـ:[ دزیی+ و+ فزیی] فێڵ و (فەرەج، فەنگ، تەڵەكە)، فێڵبازیی.{ شوان، ل، 597}.

دزیی و وازی/dizîy û wazî: نتـ:[ دزیی+ و + وازی]

دزیین/dizîyn: ن:[ دز+ ئیین]

1 . ماڵبڕین : پادان، دزی كردن، چرپانن( ئەردە)، دزیەتیی كردن، دزێتیی كردن، دزیی لێكردن، شان پێداكردن، دزیی لەخەلك كردن، شت لە خەلك دزیین، ماڵی خەڵك بەدزییەوە بردن.{ خاڵ، ل، 118}.

2 . بردن بەنهێنی.{ هەراشان، ل، 157}.

دزیین/dizyîn: كتپ:[ دز+ ئین]

1 . پارەوەرگرتن بەفێڵ : باخەڵ بڕیین، گیرفان بڕیین.

2 . بردن، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن، ڕفاندن، فڕاندن : تاڵان كردن، جەردەیی كردن، چەتەیی كردن، ڕێ بەخەلک گرتن و ڕووت كردنەوە یان.{ شوان، ل، 597}.

دزیینەوە/dizîynewe: كتپ:[ دزین+ ئەوە]

1 . دزین و كەم كردنەوەی چشت بەرەرە.

:: لفكەكە لە ئاستی دەمەكەی هەر دەورەی دووكە لووی لێ بدزەرەوە.{ خاڵ، ل، 118}.

2 . شاردنەوە، وەشارتن.

3 . لێگێڕانەوە.{ شوان، ل، 597}.

بەدزی/be dizîy: ئاكتـ:[ بە+ دزی] بەنهێنی، بەپەنهانی، بەهێمنی، لەسەرخۆ.

پاشدز/paşdiz: نتـ:[ پاش+ دز] ئەو كەسە، كە پاسی دزان بكات، كەسێكە لە دوای دزێك یان چەندین دزەو ڕادەوستێت بۆ پارێزگاری و ئاكاداریان یان بە چەشنێك بێت هاوكاریان بكات.

پاشدزە/paşdize: نتـ:[ پاش+ دز+ ئە] پاشدز.

خۆدزینەوە/xodizyînewe: كتپ:[ خۆ+ دزینەوە] پاشەكشە كردن، خۆشاردنەوە.

لێ دزینەوە/lê dizyînewe: كتپ:[ لێ+ دزینەوە] لێ داشكاندن، لێ كەم كردنەوە.

.

.

__________

دز ² /diz: ن: دژ، قەڵا، كەلە.

دزدار/dizdar: ئانتـ:[ دز+ دار] دژدار، قەڵاوان، قەڵاتەوان، كێشكچی دزان و پارێزگار، خاوەند و فەرمانڕەوایی قەڵات.

دزداری/dizdarî: نچ: قەڵاتەوانی، كێشكچێتی.

رەواندز/Rewandiz: نتـ:[ جێۆ] رەوەنددژ، قەڵاتی رەوان (روح).

.

.

.

.