دەنگ ¹/deng: ن:[ دەنگ] هەر چشتێک گوێ دەیبستێت. [ ئینگـ : sound]
1 – [ دەنگ] بانگ، بریو، پێژن، تەقە، دەن، دەنید، زاڵە، زایەڵە، زەلە، زیقە، شەت، شەماتە، فززە، قریشتە، کەلپ، کرک، هەرا، هەللا.
2 – [ مۆسیقا] ئاواز، ئاوازە.
3 – [ ڕۆژنا] خەبەر، هەواڵ، : دهنگوباس لهپێشدا، ههواڵی ئهوهڵ بڵاوکراو، ههواڵێ تایبهت و بهش بهخۆ، ئاشکراکارێکی گهوره.[ ئینگـ : Scoop ]
4 – [ فیز] بیستراوی : سیگناڵێک که به گوێ دهبیسترێت.[ ئینگـ : Audio]
5 – [ فیز] دهنگاوهر، ئهمڵلیفاریر، بههێزکهر.[ ئینگـ : Amplifier].
دەنگان/dengan: نتـ:[ دەنگ+ ئان] ناوبانگ.
دەنگانە/dengane: نتـ:[ کباک] نێودار، بەناوبانگ.
دەنگە/denge: نتـ:[ دەنگ+ ئە]
1 – چڕە، قاوە.
2 – وەک هەواڵ وایە.
دەنگە زیلەکان/denge zîlekan: نفا:[ دەنگ+ زیلەکان].
دەنگەشە/dengeşe: نتـ:
1 – دەنگەدەنگ، هەراهەرا، قڕەقڕ، قاوەقاو.
2 – بڵاوبوونەونی هەواڵ.
دەنگە دەنگ/denge deng: ئانتـ:
1 – واتەوات، ژاوەژاو، گازەگاز.
2 – قریشت و هوڕ
3 – هەراهەرا، هەللاهەللا. جرووکۆمی، چراوەچراو، قاوەقاو، دەنگ و دۆر، ڕمڕم: دەنگی یەک لەدوای یەک، حەشامات.
دەنگە گیرەکان/denge gîrekan: نفا:[ دەنگ+ گیرەکان]
دەنگە مۆزیکییەکان/denge mozîkîyekan: نفا:[ دەنگ+ مۆزیکی یەکان]
دەنگە نامۆزیکییەکان/denge namozîkîyekan: نفا:[ دەنگ+ مۆزیکی یەکان]
دەنگەوەر/dengewer: نتـ:[ دەنگ+ ئە+ وەر] سەماعە.
دەنگەوەرە/dengewere: نفا:[ دەنگ+ ئەوەرە] دەنگبەرە: بۆ کەسێک بەکاردەهێندرێت کە دەنگی یەکێک بەیەکێکی تری دوور ڕابگەیەنێت.
تێبینی |
لەسەردەمی ساسانێکان بەم جۆرە فەرمانیان لە پایتەختەوە دەگەیاندە ناوچەکانی دیکە. |
دەنگە وزە/dengewize: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustic energy, sound energy].
دەنگ بە دەنگ یەکدان/deng be deng yekdan: کتن: دەنگ لێکدان.
دەنگبەر/dengber: نفا:[ دەنگ+ بەر( بردن)] ئەوەی دەنگ بۆ دوور ڕادەگووێزێت، وەک تەلەفۆن، بێتەل، بەرزەوێژ.
دەنگبەرە/dengbere: نفا:[ دەنگ+ بەر( بردن)+ ئە] دەنگبەر.
دەنگ بەرز/deng berz: ئانتا:[ دەنگ+ بەرز]
1 – دەنگ بڵند.[ ئینگـ : oxyphonia]
2 – گیانداری دەنگ زل.
3 – [ مۆسیقا] لە مۆسیقادا .
دەنگ بەرزکردنەوە/deng berzkirdinewe: کتپ: ئەڵاتن.
دەنگ بەرزی/dengberzî: نچ:[ دەنگ بەرز+ ی] دەنگ گەورەیی : پلەی هەست کردن بەزەبری یان تینی دەنگ.
دەنگبڕ/dengbiř: نفا:[ دەنگ+ بڕ(بڕین)] کپکەر: هەر تشتێک دەنگ کپ دەکات.
دەنگیڕان/dengbiřan: نفا:[ دەنگ+ بڕان ][ کارا بزر]
1- دەمکوتبوون، دەمکوتکران، دەنگ نەمان، بێ دەنگ بوون.
2- لەناوچوون، فەوتان.
3- ون بوون.
دەنگبڕین/dengbiřîn: کتپ:[ دەنگ+ بڕین] دەنگ کپ کردن، دەنگ نەهێشتن، دەنگ نەهێڵان.
دەنگ بڵاوە/deng biľawe: ئانتا:[ دەنگ+ بڵاوە] دەنگ هەیە، گەرمە.
دەنگ بڵاو بوونەوە/dengbiľaw bûnewe: کتن:[ دەنگ+ بڵاوبوونەوە] پأوپاگەندەبڵاوبوونەوە.
دەنگ بڵاوکردنەوە/deng biľaw kirdinewe: کتپ: پأوپاگەندەبڵاوکردنەوە.
دەنگ بڵند/deng biľind: ئانتـ:[ دەنگ+ بڵند] دەنگ گەورە: کەسێک دەنگی زۆر بڵند دەڕوات.
دەنگ بڵندکردن/deng biľind kirdin: کتپ :[ دەنگ+ بڵند] دەنگ دەربڕین( بۆ گریان، لە گابۆأدان، بۆ گۆرانی: تێهەڵکردن).
دەنگ بوێری/deng biwêrî::
دەنگ بێژ/dengbêj: ئانتـ:[ کباک][ دەنگ+ بێژ] گۆرانی بێژ، قامبێژ _ مقامبێژ، ستران ڤان.
دەنگ بێژی/deng bêjî: نچ:[ کباک][ دەنگ+ بێژ] گۆرانی بێژی: هونەری گۆرانی چأین.
دەنگ پاڵێو/deng paľêw: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustic filter].
دەنگ پێچیاگ/deng pêçiyag: ئانتـ:[ ئەردە] دنگدانەوەی کێو و ئەشکەوت و گەرما و هیتر.
دەنگ پێکەتن/deng pêketin: کتپ:[ کباک] دەنگ پێکەوتن. { ئیزۆلـی، ل، 111}.
دەنگ تەپڵ/deng tepiľ: ئانتـ:[ مۆسیقا][ ئەردە] دمبلی دمباو.
دەنگ جیانەکردنەوە/deng ciyanekirdinewe: ئانتـ:.[ ئینگـ : acousmatagnosis].
دەنگ خۆش/dengxoş: ئانتـ:[ دەنگ+ خۆش] ئاوازدڵگیر، خۆش ئاواز، خۆشاواز، خۆشبێژ، ئاوازەخووان، خۆشکۆ: کە سێکە ئاوازەی خۆشبێت.
دەنگ خۆشی/dengxoşî: نچ: خۆشاوازی، خۆشبێژی، ئاوازەخووانی، خۆشکۆی، دڵگیری ئاواز، خۆشی دەنگ.
دەنگخوەش/dengxiweş: ئانتـ: دەنگخوەش.
دەنگ دابڕین/dengdabiřîn: کتپ:[ ئد] [ دەنگ+ دا+ بڕین] ئاخاوتن بڕیینەوە لەگەڵ کەسێکدا، گفتوگۆ لەگەڵ دابڕیین، لەگەڵ کەسێکدا نەئاخاوتن، ئاشنایە تیی لەگەڵ کەسێک نەهێشتن.
دەنگدار/dengdar: ئانتـ:[ دەنگ+ دار]
1 – [ فیز] سەحکردن، هزرزانین، لەرەیی.[ ئینگـ : sounding]
2 – بە(دەنگ، خوست، ورتە، هەست). پێچەوانەی بێدەنگ.
3 – بەناوبانگ، دەنگین.
دەنگ داکەوتن/deng dakewtin: کتپ:[ دەنگ+ داکەوتن] بەندوباو.
دەنگدان/dengdan: کتپ:
1 – بانگێشتن( کەسێ بۆ سەرفەرمان)، بانگکردن بۆ سەر داوەت، داوەت کردن، قاوکردن، خەڵک وەدەرنان( بۆکار).
2 – لێ تووڕەبوون (بە دەنگی بەرز): سەرزەبشت کردن.
:: کابرا، هۆی هەرامە.
3 – خەڵک وەدەرنان بۆ کارێک.
:: ئەمڕۆ خەڵکی گوند دەنگدە بۆ بێگار.
دەنگدانەوە/dengdanewe: کتپ:[ دەنگ+ دانەوە] [ ئینگـ : echo]
1 – خەبەربڵاوبوونەوە، دەنگڤەدان.
2 – شەپۆڵدانەوەی دەنگ، وەک گەڕانەوەی دەنگ لە چیا و دۆڵ، ئەشکەوت و گومبەزدا.
3 – زرنگانەوە، پێژن، زایەڵە.
4 – تشکدانەوە، دیاربوون.
دەنگ دانەوەی بەرز/dengdanewey berz: نتـ: لەرینەوەیەکی بەرز.
دەنگدانی نهێنی/dengdanî nihênî: کتپ:
دەنگ دایرە/deng dayere: نتـ:[ مۆسیقا][ دەنگ+ دایرە] دەنگی دەف، و ساز و سەمتوورە.
دەنگدەر/dengder: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : sounder]
دەنگ دەرچوون/deng derçûn: کتن:[ دەنگ+ دەر+ چوون]
1 – خەبەربڵاوبوونەوە، دەنگوباس بڵاوبوونەوە، قسەچوونە دەرەوە لە یەکێکەوە بۆ ناوکاسانی دیکە.
2 – وەدەنگ هاتن لە سەر شتێک، لەسەرهاتنە وەڵام.
3 – دەنگدانەوە، دەنگڤەدان.
4 – تووڕەبوون، دەنگ دەرهاتن، لە تووڕەیییەوە وەدەنگ هاتن.
دەنگ دەرهاتن/deng derhatin: کتپ:
1 – دەنگدەرچوون( بەجۆرێک ئەم و ئەو بیبیستێت).
2 – لە تووڕەی وەدەنگ هاتن.
دەنگ دەرهێنان/deng derhênan: کتپ: هێنانەئاخاوتن.
دەنگ دلێر/deng dilêr: ئانتـ: لەخۆڕازیی، پأ باوەر ( بەخۆ).
دەنگ دڕان/deng diřan: کتن:[ کارابزر] بەدەنگی بەرز هاوارکردن، بەقەوهەراکردن، نەعرەتەپێکدان، هەراکردنی زۆر بەقەو(قوەت)، قیژان، نەڕان.
دەنگ دڕاندن/deng diřandin: کتپ: قیژاندن، نەڕاندن.
دەنگ ڕەس/dengřes: ئانتـ:[ دەنگ+ ڕەس] ئەوەندە کە دەنگ بیگاتێت.
دەنگ زار/dengzar: نتـ:
دەنگزانی/dengzanî: ن:[ فیز] بهیستنزانی.[ ئینگـ : acoustics]
دەنگ زرنگێنە/deng zirngêne: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustic resonator]
دەنگ زل/deng zil: ئانتـ: دەنگ( گەورە، قەبە).
دەنگ زەنگ/deng zend: نتـ: دەنگی زەنگی.
دەنگ ژار/deng jar: نتـ: نووزە لە قوورگەوە، ناڵەی دەروون.
دەنگ ژێ بڕین/deng jê biřîn: کتپ:[ کباک] دەنگ لێبڕین.
دەنگ ژێ کەتن/deng jî ketin: کتپ:[ کباک] دەنگ لێکەتن.
دەنگ ژێ هاتن/deng jê hatin: کتپ:[ کباک] دەنگ لێهاتن. { ئیزۆلـی، ل، 111}.
دەنگ شیرین/deng şîrîn: نتـ:
دەنگ ڤەدان/deng vedan: کتپ:[ دەنگ+ ڤە+ دان] دەنگدانەوە، زرنگانەوە.
دەنگ کەتن/deng ketin: کتن:[ کباک] دەنگ کەوتن، دەنگ نووسان. { ئیزۆلـی، ل، 111}.
دەنگ کەوتن/deng kewtin: کتن:[ نخ] دەنگ دەرنەهاتن لەبەر سەرمابوون یان زۆر قیژاندن.
دەنگ کردن/deng kirdin: کتپ:
1 – ئاخاوتن، پەیڤیین، قسەکردن، لێ دووان: گووتنی تشتێک، ووتن.
2 – ئاشکراکردنی نهێنی.
3 – هاوارکردن.
4 – وەرام وەدان، وەڵام دانەوە.
5 – تێخوڕین، لێخوڕین.
دەنگ کرن/deng kirin: کتپ:[ کباک] دەنگ کردن. { ئیزۆلـی، ل، 111}.
دەنگ گڕ/deng giř: ئانتـ:[ دەنگ+ گأ] دەنگ زل.
دەنگ گڕبوون/deng giř bûn: کتن:[ دەنگگڕ+ بوون] هەرزەکاربوونی کوڕ کە دەنگی زل و قەڵەو دەبێت.
دەنگ گڕی/deng giřî: نچ:[ دەنگگأ+ ئی] ئەوەی پەیوەندی بە دەنگگأییەوە هەبێت.
دەنگ گۆڕکێ/deng gořikê: نتـ: دەنگ بڕین.
دەنگ گۆڕین/deng gořîn: کتپ: دەنگ بڕین، یەکترنەدووان.
دەنگ گیران/deng gîran: کتن: دەنگ( دەرنەچوون، دەرنەهاتن، کەوتن، گیریان، کپ کردن، نووسان).
دەنگ گیریان /deng gîryan: کتن:
1 – دەنگ کەوتن.
2 – دەنگ زل بوون، دەنگ گڕبوون.
دەنگ ل هەڤهاتن/deng li hevhatin: کتپ:[ کباک]{ ئیزۆلـی، ل، 111}.
دەنگ لە قنگەوەهاتن/deng le qingewe hatin: کتن: تڕبەردان.
دەنگ لێبڕین/deng lêbiřîn: کتپ: دەنگ لێکپکردن.
دەنگ لێکەتن/deng lêketin: کتپ:[ کباک]
دەنگ لێکردن/deng lêkirdin: کتپ:[ ئد]
1 – بەدەنگی بەرز کەسێ بانگ کردن.
2 – بەقەودواندن، لێ گۆڕاندن، تێخوڕین.
3 – دەرکردنی چشتێک.
دەنگ لێ گۆڕین/deng lê gořîn: کتپ:
دەنگ لێ نەکردن/deng lênekirdin: کتپ: باس نەکردن، لێ نەدوان.
دەنگ لێوەنەهاتن/deng lêwenehatin: کتن:[ دەنگ+ لێوە+ نە+ هاتن] دەنگ کردن، دەست بەئاخاوتن کردن.
دەنگ مە/deng me: نتـ:[ دەنگ+ مەڵ(مەل)] دەنگی پەڕەووری.
دەنگ مەنگ/deng menig: نتـ:
دەنگ مەنگ توونە/deng menig tûne: نتـ: { ئیزۆلـی، ل، 112}.
دەنگ ناس/deng nas: نتـ:
دەنگ ناس کرن/deng nas kirin: نتـ:
دەنگ نەقارە/deng neqare: نتـ:[ دەنگ+ نەقارە] دمبڵی دمباو.
دەنگ نەکرن/deng nekirin: نتـ:[ کباک][ دەنگ+ نە+ کرن] دەنگنەکردن، بێدەنگ بوون، زمان بەستن، ڵاڵ بوون.
دەنگ نەگەیێن/deng negeyên: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustic insulator].,
دەنگ نووسان/deng nûsan: کتن: دەنگ کەوتن، دەنگ دەرنەچوون( بەهۆی سەرما خوردەگیی).
دەنگ نووساو/deng nûsaw: ئانتـ:[ دەنگ+ نووساو( نووسان)] دەنگ گڕ، دەنگ گەورە.[ ئینگـ : Hoarse]
1 – دەنگکەوتوو.
2 – دەنگی کەرخ، دەنگ نووسیاگ.
دەنگ نووسیای/deng nûsyay: کتن:[ هـ] دەنگ نووسان.
دەنگ نێر/deng nêr: ئانتـ:[ دەنگ+ نێر] دەنگ زبر و بەرز، دەنگی گڕ و قەبە.
دەنگۆ/dengo: نتـ:[ دەنگ+ ئۆ]
1 – شایعە.
2 – هەست و ئیحساس.
3 – وتەوت.
دەنگ وەرگر/deng wergir: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustic receiver]
دەنگ وەش/deng weş: نتـ:[ کباک]{ ئیزۆلـی، ل، 112}.
دەنگ و باس/deng û bas: نتـ:[ دەنگ+ و+ باس] باس وخواس، هەواڵ، ئاگایی. { ئاخاوتنێکە، کە بکەوێتە سەر زار و زمانان بڵاوبێتەوە. [ ئینگـ: information].
دەنگ و باس گەیاندن/deng û bas geyandin: کتپ: هەواڵ ڕاگەیاندن.
دەنگ و باسی نوێ/deng û basî niwê: نتـ:
دەنگ و باسی درۆ/deng û basî diro: نتـ:[ دەنگ+ و+ باس] هەواڵی پأوپووچ.
دەنگ و باسی ڕۆژانە/deng û basî ojane: نتـ: .
دەنگ و باسی ناخۆش/deng û basî naxoş: نتـ:
دەنگ و دۆر/deng û diro: ئانتـ: دەنگەدەنگ و هەرا وهۆریا.
دەنگ و سەدا/deng û seda: نتـ:[ دەنگ+ و+ سەدا] ئاوازە.
دەنگ و سەنگ/deng û seng: نتـ:[ دەنگ+ و سەنگ] هەواڵ.
دەنگ و ستران/deng û sitran: نتـ:[ ¯][ دەنگ+ و+ ستران]
دەنگ و گازی/deng û gazî: نتـ:[ دەنگ+ و+ گازی]
دەنگ هاتن/deng hatin: کتن:[ دەنگ+ هاتن] دەنگ بیستن.
دەنگ هەرزۆک/deng herzok::
دەنگ هەڵبڕیین/deng he biřîn: کتن:[ دەنگ+ هەڵبڕین] دەنگ بەرزکردنەوە.
دەنگێ خوە داگرتن/dengê xiwe dagirtin: شڕ:[ ]
دەنگی/dengî: نچ: [ فیز] بیستەک، بیستنی.[ ئینگـ : acoustic]
دەنگیر/dengîr: ئان:[ کباک] بەناوبانگ.
دەنگین/dengîn: ئانتـ:[ دەنگ+ ئین] بەناوبابگ، دەنگد
دەنگی ئاو بەنگ/dengî aw beng: نتـ:[ ئینگـ : anasarcous sound ].{ پەزیشکی، ل، 329}.
دەنگی پارە/dengî Zuľaľ: نتـ: زرنگەی پارە.[ ئینگـ : coin sound ].
دەنگی تۆمارکردن/dengî tomar kirdin: نتـ:[
دەنگی دلێرە/dengî dilêre: شڕ:[ ئد] دوور بەدوور دیمەن و ڕواڵەت جوان و ڕەنگینە.
دەنگی دڵ/dengî di: نتـ:[ توێ، پز] پرتە، ترنگ، شوار، شوارۆ، نەبز _ نەزم، نەزڵە.[ ئینگـ : cardiac sound ، heart sound].
دەنگی زوڵاڵ/dengî Zuľaľ: نتـ:
دەنگی زیل/dengî Zuľaľ: نتـ: دەنگی تیژ.
دەنگی ژەنین/dengî jenîn: نتـ: دەنگی شلەقان.[ ئینگـ : succussion sound ].
دەنگی گڕ/dengî giř: نتـ:
دەنگی گوللە/dengî gulile: نتـ: [ ئینگـ : pistol sound ].
دەنگی لەسەرخۆ/dengî leserxo: نتـ:[
دەنگی لێدان/dengî lêdan: نتـ: زللە، چەق. [ ئینگـ : percussion sound ].
دەنگی لێکخشان/dengî lêkxişan: نتـ: [ ئینگـ : friction sound ].
دەنگی مۆسیقی/dengî mosîqî: نتـ:
دەنگی ناخۆش/dengî naxoş: نتـ:[ ] هات و هاوار.
دەنگی ناڕێک/dengî nařêk: نتـ:[ ] دەنگی سەخلەت و ناهاوسەنگ.
دەنگی ناڕێک و پێک/dengî naêk û pêk: نتـ: هەڵاڵە، إغەڵبە، قەلەباڵغی.
دەنگی ناقۆڵا/dengî naqoľa: نتـ:[
دەنگی هەناسە/dengî henase: نتـ: [ ئینگـ : respiritory sound ].
ئاستی توندی دەنگ /astî tundî deng : ن:[ فیز] .[ ئینگـ : sound intensity level]
ئەندازیارێ دەنگی/endazyarê dengî : ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustician]
بەدەنگ/bedeng: ئانتـ:[ بە+ دەنگ] بەئاواز، دەنگدار
بەدەنگەدەنگ/bedengedeng: ئانتـ: بەگوڕەگوڕ، بەنەڕەنەڕ.
بەربەستێ دەنگی/berbestê dengî: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : sound barrier]
بێدەنگ/bêdeng: ئان:[ بێ+ دەنگ]
1 – کپ، ئارام، کڕ، مات، دژ .
2 – مرۆڤی کەم دوو.
3 – بزوێن: ئەو پیتانەیە لە پیتەکانی زمانی کوردیدا دەنگیان نایەت وەک ( ئا، ئە، ۆ، وو، ێ، ی).
4 – دڵ بەغەم، مات، خەمناک.
5 – کەسێک کە زۆر لە قسە هەڵنڕقورتێنێت.
6 – [ فیز] هاوێس، خامۆش، ئارام، کپ، پەپس( کباک)، دیبخ، ووس، گژومات، کش ومات، بێ هەست وخوست، مت.[ ئینگـ : soundless]
بێدەنگ بوون/bêdeng bûn: کتن:[ بێ+ دەنگ+ بوون]
1 – حەجمین، تەبتین، کپ بوون، دامرکان، دامران، ئارام بوون : بێ هات و هەرابوون.
2 – دەم دا خستن، زمان بەستن، دەست لە قسەهەڵگرتن.
3 – مات بوون، خەمناک بوون.
بێدەنگ بوون/bêdeng bûn: کتن:[ بێدەنگ+ بوون ]
بێدەنگ بوونەوە/bêdeng bûnewe: کتن: کپ بوونەوە.
بێدەنگ کردن/bêdeng kirdin: کتپ:[ بێدەنگ+ کردن] کپکردن، لاڵ کردن، خنکاندن، چەپ کردن.
بێدەنگ کردنەوە/bêdeng kirdinewe: کتپ: کپ کردنەوە، ساردکردنەوە.
بێ دەنگیی/bêdengî: نچ:[ بێ+ دەنگ+ئیی]
1 – کپی، بێ جوولە، ئارامی نەبوونی هات و هاوار، خامۆشی، تەپسی، کەڕاهی، کڕی.
2 – خەمناکی، ماتەمات، ماتیی، بێ هەست و خوستی.
توانای دەنگ/twanay deng: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustic power]
توندی دەنگ/tundî deng: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : sound intensity]
خێرایی دەنگ/xêrayî deng: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustic velocity]
درزەکی دەنگی/dirzekî deng: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustic grating]
سیفاتەکانی دەنگ/sîfatekanî deng: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : sound charcteristices]
سندەقا دەنگی/sîfatekanî deng: ن:[ فیز][ کباک] پارچە یا دەستکێ سندوقا سترانان کو دەرزی یێ هەڵدگرت .[ ئینگـ : sound c]
زرنگانەوەی دەنگ/zirnganewey deng: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustic resonance]
ژاوەژاوی دەنگ/jawejawî deng: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : acoustic noise]
شەپۆلی دەنگ/şepolî deng: ن:[ فیز] پێلا دەنگی( کباک).[ ئینگـ : acoustic wave ، sound wave]
شەپۆلەکانی دەنگ /şepolekanî deng: ن:[ فیز] .[ ئینگـ : sound waves]
کامێرایێ دەنگی/kamêrayê dengî: ن:[ فیز][ کباک] زەنگلی.[ ئینگـ : sound camera]
کەڤانا دەنگی/kevana dengî: ن:[ فیز][ کباک] زەنگلی.[ ئینگـ : sound bow]
وەدەنگ هاتن/wedeng hatin: کتپ:[ وە+ دەنگ+ هاتن] قیڕاندن، ویقاندن، قیژاندن، گوڕاندن.
هاوکۆڵکەی دەنگ هەڵمژین/hawkoľikey deng heľmijîn: ن:[ فیز] دەنگ هەڵمژین.[ ئینگـ : acoustic]
هەڵمژینی دەنگ/heľmijînî deng: ن:[ فیز] دەنگ هەڵمژین.[ ئینگـ : acoustic]
.
.
____________________
دەنگ ²/deng: ن:[ زمان][ ڕێز] هەر چشتێک گوێ دەیبستێت. [ لا : phon, phond, phono].
دەنگانی/denganî: نتـ:[ زمان][ ڕێز] تەلەفووز. { ئیزۆلـی، ل، 111}.
دەنگەکانی/dengekanî: نتـ:[ ئینگـ : Phonetics].
دەنگە دەنگ کردن/denge deng kirdin: نتـ:[ زمان][ ڕێز] [ ئینگـ : phonation]
دەنگەژێ/dengejê: نتـ:[ زمان][ ڕێز]
دەنگدار/dengdar: ن:[ زمان][ ڕێز] ئەو پیتانەی کە بزاونین و بە بزاو دەبزوێن. [ ئینگـ : consonant]
دەنگدێر/dengdêr: ن:[ زمان][ ڕێز][ ئینگـ : vokal] بزوێن.
دەنگ زانی/dengzanî: نتـ:[ زمان] زانستی دەنگ.[ ئینگـ : phonetics ، phonology]{ پەزیشکی، ل، 265}.
دەنگ سازی/dengsazî: نتـ:[ زمان]
دەنگ کەوتوو/deng kewtû: ئانفا:[ دەنگ+ کەوتوو( کەوتن)] دەنگ نووساو، باخە.
دەنگ کزی/deng kizî: نتـ: [ ئینگـ : phonasthenia].
دەنگ گڕ/deng giř: ئانتـ:[ دەنگ+ گڕ] .
دەنگ گڕی/deng giřî: نچ:[ دەنگ+ گڕی]
دەنگناسانە/deng nasane: ن: بیستەنی، ژنەفتەنی. [ ئینگـ : acoustic].
دەنگ ناسی/deng nasî: نتـ:[ ئینگـ : phonology].
دەنگ و ئاوازی زمان/deng û awazî ziman: نتـ:[ رێز] پلەی دەنگ ( لە ڕستەدەدات) [ ئینگـ : intonation].
دەنگی/dengî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە دەنگەوە هەبێت. [ ئینگـ : phonal ، phonic , phonetic].
ئێسکی گوێ/êskî gwê: نتـ: گوێگرە [ ئینگـ : phono phore ]{ پەزیشکی، ل، 265}.
بێدەنگ/bêdeng: ئان:[ بێ+ دەنگ] [ ئینگـ : aphilopony ]{ پەزیشکی، ل، 41}.
دەنگەترسێ/denge tirsê: نتـ: ترسەدەنگ : لەدەنگ ترسان. [ ئینگـ : phono phobia ، acousticophobia]
دەنگپێو/dengpêw: نتـ: [ ئینگـ : phono meter ]
دەنگ وەرگرە/deng wergire: نتـ: [ ئینگـ : phono recepter ]
ژێی دەنگ/jêy deng: نتـ: پەتی دەنگ.[ ئینگـ : chord tympani , vocal cord ]{ پەزیشکی، ل، 82 , 94}.
ژێی دەنگ بڕین/jêy deng biřîn: نتـ: [ ئینگـ : chordectomy]
شێتی دەنگ/şêtî deng: نتـ: شەیدایی. [ ئینگـ : phono mania ]
نەخشەی دەنگ/nexişey deng: نتـ: [ ئینگـ : phono ]
نەخشەی دەنگ دڵ/nexişey deng diľ: نتـ: [ ئینگـ : phono ]
نەخشەی دەنگی ماسوولکە/nexişey dengî masûlike: نتـ: [ ئینگـ : phono myogram ]
نەخشەگرتنی دەنگ دڵ/nexişegirtinî deng diľ: نتـ: [ ئینگـ : phono ]
نەخۆشی کۆئەندامی دەنگ/nexoşî ko endamî deng: نتـ: [ ئینگـ : phonopathy ]{ پەزیشکی، ل، 265}.
هەوکردنی ژێی دەنگ/hewkirdinî jêy deng: نتـ: [ ئینگـ : chorditis ]{ پەزیشکی، ل، 82}.
.
.
_______________
دەنگ ³ /deng: ن:[ ماف] هەڵبژاردن.[ ئینگـ : Vote]{ کارگێری، ل، 295}.
دەنگدان/dengdan: کتپ:[ ماف]
1 – بەشداری لە هەڵبژاردن.
2 – دەرخستنی بیروڕا و لە هەڵبژاردنی نوێنەر لە پارلەمان.
دەنگدەر/dengder: نفا:[ ماف] هەڵبژاردن.[ ئینگـ : Voter]{ کارگێری، ل، 295}.
دەنگ وەرگرتن/deng wergirtin: ن:[ ماف] هەڵبژاردن.[ ئینگـ : Voting]{ کارگێری، ل، 295}
دەنگی متمانە/dengî mitmane: نتـ:[ ماف][ ئینگـ : Vote of confidence]{ کارگێری، ل، 295}.
دەنگی نەبوونی متمانە/dengî nebûnî mitmane: نتـ:[ ماف][ ئینگـ : Vote of no confidence]{ کارگێری، ل، 295}.
پشکەکانی خاوەن مافی دەنگدان/pişkekanî xawen mafî dengdan: نتـ:[ ماف][ ئینگـ : Voting shares]{ کارگێری، ل، 295}.
ڕادەست کردنی مافی دەنگدان/řadest kirdinî mafî dengdan: شڕ:[ ماف] مافی دەنگدان بە پارێزەر. [ ئینگـ : Voting trust]{ کارگێری، ل، 295}.
ژمارەی دەنگدەرەکان/jimaredy dengderekan: کتپ:[ ماف]
ژماردنی دەنگەکان/jimardinî dengekan: کتپ:[ ماف]
شوێنی دەنگدان/şiwênî dengdan: کتپ:[ ماف]
کاغەزی دەنگدان/kaẍezî dengdan: نتـ:[ ماف]
مافی دەنگ/mafî deng: نتـ:[ ماف] پشکداران لە کۆبوونەوەی کۆمپانیا.
مافی دەنگدان/mafî dengdan: نتـ:[ ماف] پشکداران لە کۆبوونەونی کۆمپانیا.[ ئینگـ : Voting right]{ کارگێری، ل، 295}.
.
.
.
.