خوڕ/xuř: ن: پێچەوانەی مەند: دەنگی ڕۆیشتنی ئاو بەتوندی.
خوڕاو/xuřaw: نتـ: خوڕەماو، ئاوی خوڕ.
خوڕە/xuře: ن: خوڕڕە.
خوڕەی چەم/xuřey čem: نتـ:[ دەنگ][ خوڕە+ ی+ چەم]
خوڕڕە/xuřře: نتـ:[ دەنگ]
1 – دەنگی ئاو وچشتی شلە كە هەڵ بڕژێت وبەتوندی بڕوات.
2 – گڕڕە، گەڕە، هوڕەی با.
3 – دەستڕێژ.
خوڕڕەخوڕا/xuřřexuřř: ئانتـ:[ دەنگ] گزەگز، ڤزڤز، ویزەویز : خوڕەی یەك لەدوای یەكتری.
خوڕڕەخوڕاكردن/xuřřexuřřkirdin: كتپ: ڤیزین(كباك)_ ڤزین، ووزەووزكردن.
خوڕخوڕ/xuřxuř: ئانتـ: ڕێژنە بۆ ئاو و فرمێسك و شلەمەنی.
:: فرمێسكی خوڕخوڕ دەهاتەخوار: فرمێسكی وەك ڕێژنە بارانە هەڵدەوەراند.
خوڕخوڕۆنەك/xuřxuřonek: ئانتـ:[ كباك] پرژی گچكە.
خوڕگە/xuřge: نتـ:[ خوڕ+ گە] پرژ، سوولـی، سوولاڤ : شوێنێكە ئاوی بەخوڕ بەتیژی پێدا ڕەوان بێت و لێژ بێت.
خوڕێن/xurên: ن: جێگایەكە لە نێو چۆم و ڕووبار و ئیدیكە دا كە ئاوی بەخۆڕ تێدا بڕوات.
.
.
_____________________
خوڕ/xuř: ن:
خوڕای لەمی/xwřay lemî: نتـ:[ دەنگ][ هـ] قۆڕەی زگ.{ گیوی.ل. 379}.
.
.
______________
خوڕڕەم/xuřřem: ن: خوڕژم، ڕەهێڵە، ڕهێڵە : بەلێزمەهاتنەخووارەوەی بارانەیە.
خوڕڕەمەبارانە/xuřřemebarane: ن: لێزمە، لەنگێزە، هوورم، شینەباران، ڕێژنەبارانە، پزووك(كباك)، تاڤی.
خوڕم/xuřim: ن: خوڕڕەم.
خوڕمە/xuřime: ن: كۆی زەرەر و زیان.
.
.
___________________________
خوڕێن/xuřên: ن:
1 – ناشتە، ناشتا، ئاناشتا.
2 -[ كباك] خورین، هیچ نەخواردوو >< زۆرخۆر.
3 – هەڕەشەكردن، دژواری نیشاندان، دەنگدان، فەرماندان، داخوڕین، شانازی كردن، نازكردن، فشین، نازین.
خوڕێنی/xuřênî: نچ: ناشتایی، ئاناشتایی.
خوڕی/xuřî: ن:[ كباك] پەتی، خووەڕوو، وێژە.
خوڕیانەوە/xuřyanewe: ن:[ ئەردە] خوڕانەوە، خوران، ڕزان، هەڵۆڵ بوون، قەڕووڵ بوون، پووك بوون. { گیوی. ل. 381}.
خورینی/xuřînî: نچ:[ كباك] خورێنی. [ باد] خرێنی.
.
بەخوڕ/bexuř: ئانتـ:[ بە+ خوڕ] بەخوڕڕەم: بەفیچكە_ بەفیچقە، بەڕێژە بڕوات و ڕانەوەستێت.
بەخوڕهاتنەخوار/bexuř hatinexwar: كتن: بەڕێژە وهاتنەخوار.
بەخوڕێنی چامەخۆوە/be xuřênî čamexowe: ئاكتـ: لەپێش ئەوەدا چشتێك بخوێ بەیانیان چای مەخۆوە.
پێخوڕێن/xur: نفا:[ پێ+ خوڕێن] شانازی پێكردن
:: بەكێ دەخوڕی ؟.
.
.
.