باشووەکان/başuwekan: نتـ:[ باڵ][ باشوو+ ئەکان] شاهێن : جۆرێکە لە باڵندەگۆشتخۆرەکان : باڵیان پانە و مل و کلکیان تا ڕادەیەك کوردتە. زیاتر لە حاڵی لەنگەربەستن و دەورلێدان لە ئاسماندا دەبیندرێن. لە هەڵۆی بچووك دەچن، بەڵام سەر و دندووکیان لەوان بچووکترە. لەڕووی ڕەنگی پەڕ و باڵیان کەمتر وا هەیە بناسرێنەوە. نێرە و مێیەیان یەك ڕەنگە. لەسەر دار و ڕەوەزان هێللانەسازدەکەن. 61 جۆری ئەم باڵندەیە هەیە. لەساڵی 1758 زاینی لیننائێوس : Linnaeus پۆلێنی بۆ داناوە. [ ئینگـ : buzzard][ لا : Buteo]
هەندێک لە جۆرەکانی لاشەخۆر لە جیهاندا |
تێبینی |
بۆ بینینی وێنەکان كلیك لەسەر ووشە لاتینییە بەڕەنگەکان بدە |
باشوو/başû: نتـ:[ باڵ] شاهێن : 50 تا 55 سانتیمێترە، پەڕ و باڵی قاوەیی پڕ ڕەنگە. لە فڕیندا بەباڵی پان و کلکی گەورە و خڕ و ملی قوڵە دەناسرێتەوە. بەرزگی پنۆك پنۆكی سپیییە و ئەو سپییایە کەم و زیاد دەبێت. جیاوازی لەگەڵ باشووی لاق درێژ لووەدایە کە کلکی ڕێڕێیەو خەتی ڕەشی سەر کلکی پایە. پنۆکی گەورە و ئاماڵ ڕەشی ژێر باڵی زۆر دیارنییە و لاقی ڕووت و زەردە. سەری باڵی قیتە. کەمێك تەپ دەفڕێت. لە کیوپارەی دوورە دەست، زەوی و زار و شوێنی پڕدار دەژێت. لەسەر ڕەوەزی کەنار دەریا، دار و زەوی ناڕێك هێلانە ساز دەکات. [ ئینگـ : Buzzard ] [ لا : Buteo buteo ].
باشوو/başû: نتـ:[ باڵ]
هەڵۆی مریشک/heľoy mirîşik: نتـ:[ باڵ] هەڵۆی مشک.[ ئینگـ : chikken hawk , hen harrirer]
Buteo buteo vulpinus
Buteo japonicus
Buteo burmanicus
Buteo bannermani
Buteo socotraensis
Buteo jamaicensis
Buteo rufinus
Buteo lagopus
Buteo regalis
Buteo lineatus
Buteo platypterus
Buteo swainsoni
Buteo ridgwayi
Buteo brachyurus
Buteo albigula
Buteo galapagoensis
Buteo nitidus
Buteo albonotatus
Buteo ventralis
Buteo oreophilus
Buteo trizonatus
Buteo brachypterus
Buteo hemilasius
Buteo auguralis
Buteo rufofuscus
Buteo archeri
Buteo augur
.
. . . .