زرم/zirm: ن:[ ئەردە] ترپ، گرم
زرمە/zirme: ن:[ دەنگ] ترپە، گرمە
1 – دەنگی کەوتنی چشتێکە یان کەسێکە لە بڵنداییەوە.
2 – دەنگی پێ بەزەویدا دان.
3 – زڕە، زرینگە : دەنگی پووڵ و پارە.
زرمەزرم/zirmezirm: ئانتـ: زرم و کوت : دەنگی کوتان.
زرمەزلێ/zirmezilê: ن: زۆرەزمێ
1 – [ کە] فشە : گاڵتەیێکی بێ شەرمانەیە، کە زۆر ئازاری یەکتری دەدەن و چشتی پێکدادان و زرمەزەم کردنی چەند کەسێك.
2 – [ ئەردە] زۆرانی، زۆرەوانی.
هەڵبەزودابەز، یاریەکەرانە.
زرمەزلێ کردن/zirmezilê kirdin: ن: خۆبەسەریەکدادان و هەراهەراکردن بۆ یاریی و مەزاق، هەڵبەز و دابەز کردن و خۆبەیەكدادان بۆ یاریی.
زرمەزلیتانێ/zirmezilîtanê: نتـ: زرمەزلیتە، زۆرەزمێ.
زرمەی چەم/zirmey čem: نتـ:[ زرم+ ئەی+ چەم] دەنگی ئاو لە بەرد و دار دەدات.
زرم و کوت/zirm û kut: نتـ:[ ئەردە] زرم و هوڕ، زرمەزرم، تەپ و هۆڕ.
زرم و کوت داگرکردن/zirm û kut dagir kirdin: کتپ:[ ئەردە] کوتان.
زرمین/zirmîn: ن:[ كباك] زمین، زرمە، زرمەزرم.
.
.
.
.
.
{
شوان، ل، ٧٣٤
گیوی، ل، ٥٣١
}.