پێكان¹/pêkan: كتن: ئەنگاوتن، پێکای( هـ).
1 – ئەنگاوتن، بەركەواندن( کباک)، لەنیشاندان : لەنیشانەدانی تیر و گوللە وشتی هاوپشتراو، لێدان.
2 – ( مجـ) بریتییە لەمەبەست دۆزینەوەی لەناوەڕۆكی نووسراوێكی كۆن یان گران
:: شیعرە كانی نالیم پێكا.
3 -( مجـ) دەدوای ئەڤین كەوتن، گیرۆدەبوون.
پێکانەوە/pêkan: کتن: ئەنگاوتنەوە، ئەوەپێکای _ پێکایۆ( هـ).
پێكاندن/pêkandin: كتپ: ئەنگاوتاندن، تووش بوون، تووش هاتن، خرچاندن، لێكدان، لەنیشانەدان، وەبەركەواندن.
پێكانن/pêkanin: كتپ: پێكاندن.
پێكاو/pêkaw: نفا: ئەنگێوراو، ئەنكاوتراو، لێدراو.
پێكانی ئەنقەست/pêkanî enqsit: نتـ:[ وەرزش] لێدانی بەئەنقەست. [ ئینگـ ـ: wiful injury].
پێ پێکان/pêkan: کتپ: پنەپێکای( هـ)، پێ ئەنگاوتن.
هەڵپێکانەوە/heľpêkanewe: کتن: هورئەوەپێکای ( هـ).
.
.
_______________________
پێكان ² /pêkan: كتن:[ هـ] هۆنینەوە.
{
بافتەی پەی زینەت، رەندانی دولبەر
چون جوتەی تڕووس، پێكان وەسەر
}{ – }.
پێكان پەل/pêkan pel: نتـ: دەستی قایم كردووە.
{
پەل پەل پێكان پەل وەخامەوە
یەك فەرد ڕەقەم كەردوە ڕووی نامەدا
}{ مەولەوی}.
.
.
.
.