شەوبۆ/şewbo: ن:[ ڕوو] شەڤبەنک، شەوبۆسان، شەهبوو، گيابەن : گیایەکە سەرەتای بەهار شین دەبێت و گوڵی سپی، پەمبەی، بنەوشەی، زەرد، سوور، زەرد و شین دەگرێت و بۆنخۆشە، بەڕۆژ بۆنی نیە و لای ئێوارە و بەئاوابوونی هەتاو، بۆن بەردەدات و هەتا بەیانی ئەو بۆنەی دەمێنێت و بەشەو دەگەشێتەوە.
ئه‌م گیایه له تیره‌ى( خاجییه‌کان : Cruciféres )ـه و به‌رزی ده‌گاته 30 تا 70 سم، گوڵێکی بۆنخۆش و ڕه‌نگی زه‌رد یان زه‌ردی کاڵ و یان سوور و به‌نه‌وشه، گه‌ڵای ساکار و ڕه‌نگیان سه‌وزێکی کاڵه و له‌قی ڕاسته، له گوڵه‌جوان و بۆ ڕازانه‌وه‌یه و له‌گوڵدان و له‌باخچه‌دا ده‌یڕوێنن و پاش ڕۆژئاوا بۆنی خۆشتر و زیاتره. دەڵێن لە بنەڕەتدا شەوبۆ گیایه‌کی ئەوروپایییه، گوڵه‌بۆنداره‌کانی ئه‌م گیایه له‌نیوه‌ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌دا ده‌ڕوێن و تاکو نێوه‌ڕاستی مانگی جۆزه‌ردان ده‌ژین. بۆ چاندنی و په‌ره‌پێدانی ئه‌م گوڵه‌ده‌بێت تۆوه‌که‌ی له ئاخر و ئۆخری هاویندا بێندرێت و نیوه‌ی مانگی ڕه‌شه‌مه چوزه‌کانی بگوازرێته‌وه بۆ شوێنی ئه‌سڵی خۆیان، بۆ ژیان ئه‌م گوڵه پێویستی به هه‌تاو و خاکوخۆڵی به‌پیتە و ده‌بێ 15 تا 20 سم شوێنه‌که‌ی قوڵ بکرێت. بەرەکەی کیسەییە و تۆزێکیش تووکنە. ئه‌مه‌ش جۆرى له‌شه‌وبۆ یه mathiola erinaceum. جۆرێک شه‌بۆی بى بۆنیش هه‌یه. له‌گیای شه‌وبۆ دا جۆرێک ئالکالوئىد به‌ناوی کریئین Cheiriine و گلوکزیدىکی به ناوێی کرانتین Cheirantine هه‌یه و تۆوه‌که‌شی ڕۆنێکی تێدایه که به‌شێکی زۆری ئه‌سیدی ئێروسیک Erucique و لینولئێک Linoléique و لینولنیک Linolénique یه. له‌ڕابردوودا ئه‌م گیایه‌یان بۆ له‌باربردنی منداڵ به‌کاردە‌هێنا. [ ئینگـ : Matthiola]
{
شەوبۆی سەری سونبولی زولفت لەسەری دام
ئێستەش سەرەکەم مەستە لەبەر نەشئەیی شەوبۆ
}{ نالی}
{
دیسان شنەی عەتری شەوبۆ لە ئێواران
کاتێ شەماڵ ئەشنێ بۆنی هەناسەی شەو
}{ – }
شەوبۆ باخی/şewbo baxî: نتـ:[ ڕوو] گیابەن : بۆ خۆێن پاککردنەوە چاکە، لە ناوچەی مەهاباد ئەم گوڵە زۆرە.[ ئینگـ : ]
شەوبۆی زەرد/şewboy zerd: نتـ:[ ڕوو] گوڵەچاوئێشە، بەیبوونەکێویلە : جۆرە گیایەکە گوڵەکەی لە بەیبوون دەچێت، پرتەقاڵییە و ناوەکەی ڕەشە و گەڵاکانی دداندارە.
شەوبۆی دەشتەکی/şewboy deştekî: نتـ:[ ڕوو] شەوبۆی کێویلە، ڕووەکێکی دڕکاوییە.
شەوبۆسان/şewbosan: ن: [ ڕوو][ ئینگـ : ]
شەوبۆ کێویلە/şewbokêwîle: نتـ:[ ڕوو] گوڵێکی پەمبە دەگرێت. [ ]
شەوبۆی خانم/şewboy xanim: نتـ:[ ڕوو] گوڵەئێوارە، گیایەکە گوڵی شین، بنەوشەیی، سپی یان سوور دەگرێت لە ئێواراندا بۆنێکی خۆش دەدەات.
.
.
__________________________
شەوبۆ/şewbo: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێینە.
.
.
.
.