هەتاو/hetaw: ن:[ فەل] تاو( هەتاو)، خۆر، هەتاڤ، تیشکی ڕۆژێیە.
هەتاوبردن/hetaw birdin: کتنن:[ فەل] خۆربردن، خۆڕانگازبوون.[ ئینگـ : Sunburn، Tan]
هەتاو بردوو/hetaw birdû: ئانفا:[ فەل] خۆرانگاز، تاوبردوو.
هەتاو دەرچون/hetaw derčûn: ئانفا:[ فەل] خۆر دەرچوون، خۆرهەڵاتن.
هەتاوسەنج/hetaw senic: نتـ:[ فەل] ڕۆژنووس{ گیو، ل، 908}.
هەتاوگاز/hetawgaz: ئانفا:[ فەل] خۆرگاز، تاوەگاز، تاوبردوو.
هەتاوگازبوون/hetawgazbûn: کتن:[ فەل] خۆرگازبوون، تاوەگازبوون، تاوبردن.
.
.
_________________
هەتاو/hetaw: ن:[ ناڤ] ناوێکی کوردییە بۆ ئافرەتان. یان بۆ ڕەگەزی مێینە.
.
.
.
.